بایدن لەبارەی هێرشەکانیان بۆ سەر میلیشیاکانی ئێران: دەستمانپێکرد و بەردەوام دەبین
- هەواڵ
- 3 شوبات

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا - وێنە: ڕۆیتەرز
ئاڤا دیجیتاڵ
سەرۆکی ئەمریکا دوای هێرشەکانی ئەمشەو بۆ سەر گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران جەخت دەکاتەوە کە هێرشەکانیان دەستیپێکرد و لەو کات و شوێنەی بیانەوێت بەردەوام دەبن.
وێنە گەورەکە: لەگەڵ دەستپێکردنی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس، لە عێراق و سووریا زیاتر لە 160 جار هێرشکراوەتە سەر بنکەکانی ئەمریکا، هەروەها 28ـی مانگی ڕابردووش هێرشکرایە سەر بنکەی تاوەر 22ـی ئوردن و بووە هۆی کوژرانی سێ سەرباز و برینداربوونی دەیان سەربازی دیکە، ئەوکاتە ئەمریکا "هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوە"ـی ئەو هێرشانەی کرد و ئەمشەو هێرشەکانی دەستپێکرد و 85 پێگەی میلیشیاکانی لە ماوەی کەمتر لە کاتژمێرێک کردە ئامانج.
لێدوانی فەرمی: جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی ئەو هێرشانە ڕاگەیێنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: "لەسەر داواکاریی من هێزەکانی ئەمریکا ئۆپەراسیۆنەکانیان لە عێراق و سووریا دەستپێکرد، ئەمریکا هەرگیز بەدوای شەڕەوە نییە، بەڵام ئەوانەی زیانمان پێدەگەیێنن با ئەوە بزانن ئەگەر ئازاری ئەمریکییەک بدەن ئەوا بەرپەرچیان دەدەینەوە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: درەنگانی شەوی هەینی 02-02-2024 ئەمریکا 85 پێگەی میلیشیاکانی ئێرانی لە ناوچەکانی حەیدەرییە و شبلی لە دێرزوور و ناوچەکانی نێوان ئەلبوکەمال و مەیادین لە ڕۆژهەڵاتی سووریا و ناوچەی قائیم لە پارێزگای ئەنبار بۆردوومان کرد.
باکگراوند: ڕۆژی 28ـی مانگی ڕابردوو گرووپی مقاوەمەی ئیسلامی هێرشی کردە سەر بنکەی تاوەر 22ـی ئوردن و بووە هۆی کوژرانی سێ سەرباز و برینداربوونی دەیان سەربازی دیکە، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا دوای دوو ڕۆژ لەبارەی ئەو هێرشانە ڕایگەیاند: لەگەڵ تیمی ئاسایشی نیشتمانیی وڵاتەکەی بڕیاریانداوە چۆن وەڵامی ئەو هێرشە بدەنەوە کە کرایە سەر بنکەی تاوەر 22ـی ئوردن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 12 خولەک لەمەوپێش
تونێلێک کە عێراق بە سووریا دەبەستێتەوە ئاشکرا دەکرێت
- جیهان
- 55 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: حەز دەکەم ببمە پاپای ڤاتیکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان