
کۆبوونەوەی نێوان پارتی و یەکێتی لە دەباشان
ئاڤا دیجیتاڵ
کۆبوونەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە دەباشان کۆتایی هات، لە ڕاگەیێنراوی هاوبەشی کۆبوونەوەکە هاتووە، "کۆک بووین پارێزگارێکی کورد لە کەرکووک دیاری بکرێت".
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 18ـی کانوونی یەکەمی 2023 هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکانى عێراق کرا و ڕۆژی 21ـی کانوونى دووەم کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ئەنجامی کۆتایی پەسند کرد؛ بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردن، کورد زۆرینەی دەنگەکانی بەدەستهێناوە، بۆیە بە ڕێککەوتنی نێوان پارتی و یەکێتی، ئەگەری یەکلاکردنەوەی پۆستی پارێزگار بۆ کورد بەهێزتر دەبێت.
بۆچی گرنگە: زیاتر لە 6 ساڵە کورد پۆستی پارێزگاری کەرکووکی لەدەستداوە، یەکڕیزیی نێوان لایەنە کوردییەکان یارمەتیدەردەبێت بۆ بەدەستهێنانی ئەو پۆستە.
سەرچاوەی فەرمی: دوای کۆبوونەوەکە ڕاگەیێنراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و هاوڕابوون لەسەر ئەم خاڵانەی خوارەوە:-
- - هەردوولا کۆک بووین لەم قۆناغەدا لەپێناو بەرژەوەندی هاووڵاتیانی پارێزگای کەرکووک، بە هەموو پێکهاتەکانیەوە پارێزگارێکی کورد دیاری بکرێت، بۆ خزمەتی خەڵکی شار و شارۆچکەکان.
- هەردوولا هاوڕابووین ئەرکی سەرشانی یەکێتی و پارتی و سەرجەم لایەنە کوردستانییەکانە قەوارەی هەرێمی کوردستان بپارێزن و پارێزگاری لە دەستکەوتەکانی شۆڕش و خەبات و خوێنی شەهیدانى کوردستان بکەین .- - بۆ چارەسەری کێشە سیاسی و ئابوورییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی لە ئاستێکی باڵا هەردوولا پێکەوە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکان بەگشتی و بژێوی، ژیان، خزمەتگوزاری، بودجە و مووچە بە تایبەتی بدەین.
باکگراوند: دوایین کۆبوونەوەی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە 07ـی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو لەسەر ئاستی مەکتەبی سیاسیی لە پیرمام بەڕێوەچوو، دوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ، یەکەم کۆبوونەوەی نێوانیان بوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 38 خولەک لەمەوپێش
فیلمێکی ترسناک لەبارەی حەزرەتی مەسیح بەرهەم دەهێنرێت
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ سعوودیە دەکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
17 تشرینی دووەم

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
17 تشرینی دووەم

پاشماوەی خۆراک دەکرێت بە سووتەمەنیی فڕۆکە
17 تشرینی دووەم

ماڵپەڕێکی گەشتیاری ئەمریکی هەولێر بە یەکێک لە شارە گەشتیارییە سەرنجڕاکێشەکان دادەنێت
17 تشرینی دووەم

لەگەڵ یەكەم بارانبارین و هاتنی سەرما نرخی قەل و قاز بەرز بوونەوە
17 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ سعوودیە دەکەین
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق لە ئیماڕاتی بردەوە و هەنگاوێکی گەورە لە مۆندیال نزیک بوویەوە





