
ئاڤا دیجیتاڵ
ئاڤا میدیا لە داڕشتنەوەی هەواڵەکانیدا پشت بە ستایلی سمارت برێڤیتی دەبەستێت، کە یەکێکە لە ستایلە هاوچەرخەکانی بواری داڕشتنەوەی هەواڵ و ژانرە ڕۆژنامەوانییەکانی دیکە.
سمارت بریڤیتی چییە؟
شێوازێکی نوێی نووسینی هەواڵ و ژانرە ڕۆژنامەوانییەکانی دیکەیە، بە ڕەچاوکردنی وەرگری ئێستا کە کاریگەریی بەکارهێنانی سۆشیاڵ میدیای لەسەرە و بەخێرایی بابەتە جیاوازەکان سکیپ دەکات.
سمارت بریڤیتی ئامانجی (شایستەبوون) بەرجەستە دەکات. ئاڤا میدیاش لەڕێگەی پەیڕەوکردنی ئەم ستایلە نوێیەوە دەخوازێت “شایستەی کات و سەرنج و متمانەی وەرگرەکانی بێت”.
ئاڤا میدیا بە پەیڕەوکردنی ئەم ستایلە نوێیە وەرگرەکانی دڵنیا دەکاتەوە لەوەی ناوەڕۆکێکی گرنگ و شایستە وەردەگرن.
هەر بۆیە خزمەتگوزارییە ڕۆژنامەوانییەکانی ئاڤا میدیا ئەم تایبەتمەندییانەیان دەبێت.
پاکبوون: ناوەڕۆکەکانمان زانیاری بێ خەوش پێشکەش دەکەن .. خوێنەر تەنها ئەوە وەردەگرێت کە پێویستە بیزانێت نەک بابەتی پێچوپەنادار.
کارامەبوون: ناوەڕۆکەکانمان وەرگر کارامە دەکەن و بەشێوەیەکی زیرەکانە بەرهەمە میدیاییەکانمان دەخەینە بەردەستی وەرگر.
چالاکبوون: ناوەڕۆکەکانمان چالاکانە لەلایەن وەرگرەکانمانەوە وەردەگیرێن، چونکە ئاسان و سادە دەتوانن خزمەتگوزارییە رۆژنامەوانییەکانمان وەربگرن.
لە ستایلی سمارت برێڤیتی دا وەرگر لە ماوەی 48 چرکەدا ئەو زانیارییانەی پێویستی پێیەتی دەتوانێت وەریبگرێت. هەربۆیە چەند وشەکلیلێکی تەحریری لەنێو داڕشتنەوەی هەواڵەکەدا رۆڵ دەبینن پێیان دەگوترێت ئاکسیۆم .
ئاڤا میدیا لەبەرامبەر ئەو وشەکلیلییە تەحریریانەدا دەستەواژەی ئاڤیۆم بەکاردەهێنێت. لەڕێگەی زیاتر لە 25 ئاڤیۆمەوە هەواڵەکانی ئاڤا میدیا زانیاری پوخت و پاڵفتە دەدەنە وەرگر .
داڕێژەرانی ستایلی سمارت برێڤیتی بریتین لە ئیدیتۆرە بە ئەزمونەکانی ئاژانسی ئاکسیۆسی ئەمریکی لەوانە:
جیم ڤاندیهای
مایک ئالن
رۆی شڤارتز
ئاڤا میدیا یەکەم دامەزراوەی ڕۆژنامەوانییە لە هەرێمی کوردستان ستایلی سمارت برێڤیتی بەکاردەهێنێت لە داڕشتنەوەی هەواڵەکانیدا، بۆ ئەو مەبەستە لێکتێگەیشتنی لەگەڵ ئاژانسی ئاکسیۆسدا کردووە بۆ راهێنانی ڕۆژنامەوانەکانی لەسەر بەکارهێنان و پەیڕەوکردنی ئەم ستایلە نوێیە.
شاد فاروق
CDO
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال





