ڕێبەر ئەحمەد: ئێمە هەرگیز نابینە بەشێک لە گەڕاندنەوەی زۆرەملێی ئاوارەکان
- کوردستان
- 6 حوزەیران
ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە میانی کردنەوەی سەنتەری ڕاوێژکاری کۆچ لە هەولێر گوتی، نیگەرانین لە بڕیارەکەی عێراق بۆ گەڕاندنەوەی زۆرەملێی ئاوارەکان، چونکە کەشی گونجاویان بۆ ئەو پرۆسەیە نەڕەخساندووە.
بۆچی گرنگە: سەنتەرەکە بە پاڵپشتی دارایی وڵاتانی نەرویج و سوید کرایەوە و بۆ ڕێگریکردن لە کۆچی نایاساییە و هاوکاریکردنی ئەو هاووڵاتیانەیە کە لە تاراوگە دەگەڕێنەوە. هەرێمی کوردستان لەپاڵ هەشت وڵاتی جیهان دەبێتە خاوەن سەنتەرەکە.
لێدوانی فەرمی: ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە میانەی کردنەوە سەنتەرەکەدا ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان ڕۆڵی سەرەکی بینیوە لە ناوچەکە بۆ کەمکردنەوەی کۆچ بەرەو ناوچەکانی دیکە، تاوەکو ئیستا ملیۆنێک ئاوارە و پەنابەر تێیدا هەن. داخستنی کامپەکان بەبێ زەمینەسازی جێگای نیگەرانییە و سیاسەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچبەران گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەیە.
گۆشەیەکی دیکە: 300 هەزار ئاوارەی شنگال لە هەرێمی کوردستانن، تاوەکو ئێستا هێزە چەکدارە نایاسییەکان لە ناوچەکانیانن، هیچ هەنگاوێک بۆ ئاسایکردنەوەی بارودۆخ و فەراهمەکردنی خزمەتگوزاری سەرەتایی و گەڕاندنەوەی ئاسایش نەگیراوەتەبەر، لەسەر ئەمەش وەزیری ناوخۆ دەپرسێت، "بەو دۆخە چۆن ئاوارەکان دەگەڕێنەوە ناوچەکانیان"؟.
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لەکاتی نەشتەرگەریدا چەند کەلوپەلێک لە سکی نەخۆشێکدا جێدەهێڵدرێ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گەنجێکی کوردی ئێزدی دوای 10 ساڵ لەدەستی داعش ڕزگاری دەبێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێنمایی لەبارەی شێوازی پێدانی زەوی بەو فەرمانبەرانەی کۆچی دواییان کردووە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
29 نیسان
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
29 نیسان
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
29 نیسان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ خەڵکی باداوە بەدەست زبڵ و خاشاکی چەند گەڕێکی دیکەوە دەناڵێنن
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
یەكەم كاروانی حاجیانی كوردستان بەرەو سعوودیە بەڕێ دەكەون
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێنمایی لەبارەی شێوازی پێدانی زەوی بەو فەرمانبەرانەی کۆچی دواییان کردووە
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک پڕۆژە لە دهۆک دەچێتە بواری جێبەجێکردن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانییەک لە چاکسازی گەورانی دهۆک هەڵدێت