پەیمانگەیەکی ئەمریکی: کشانەوەی ئەمریکا لە عێراق و سووریا خۆبەدەستەوەدانە
- هەواڵ
- 2024-02-04

چەند سەربازێکی هێزەکانی ئەمریکا. وێنە: سێنتکۆم
ئاڤا دیجیتاڵ
هۆشداری لەبارەی کشانەوەی ئەمریکا لە عێراق و سووریا دەدرێت؛ پەیمانگەیەکی ئەمریکی پێیوایە، هەر بڕیارێکی لەو شێوەیە بدرێت، خۆبەدەستەوەدانە و بۆشایی ئەمنی دروست دەکات.
وێنە گەورەکە: پەیمانگای گیتستۆنی ئەمریکی، تایبەت بە سیاسەتەکانی دەرەوە، ڕاپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی: "لەکاتێکدا ئێران دەیەوێت پێگەی خۆی بۆ رووبەرووبوونەوەی ئەمریکا بەهێز بکات، قورسە پێشبینی ئەوە بکرێت ئەمریکا هێزەکانی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بکشێنێتەوە؛ پێش هێرشەکەی ئوردن و کوژرانی سێ سەربازی ئەمریکی، کۆشکی سپی دەستی بە دانوستاندن لەبارەی ئاییندەی هێزەکانی و هاوپەیمانان لە عێراق کرد".
لێدوانی فەرمی: سەنام محەممەد، چالاکوانی ئۆپۆزسیۆن لە ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات پێیوایە: "لەکاتی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا، ناوچەکە ڕووبەڕووی مەترسی دەبێتەوە، ئێستا ئەوان پاسەوانی زیاتر لە 12,500 چەکداری داعش دەکەن، ئەوکات هەڵدێن و بە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و باکووری ئەفریقا بڵاودەبنەوە.
ئەو چالاکوانە دەشڵێت: "کریستیانەکان و پێکهاتە ئاینییەکانی دیکە، ڕووبەرووی چەوساندنەوە و ستەم دەبنەوە، یەکسانی بۆ ژن کە ئێستا هەیە لەدەستدەدرێت و نامێنێت، پاکتاوی ئایینیش دەستپێدەکاتەوە".
لەلایەکی دیکەوە: "کۆشکی سپی رەتیکردووەتەوە پلانی ئەوەی هەبێت لە سووریا بکشێتەوە". وەزارەتەکانی بەرگری و دەرەوەی ئەمریکا ئەمەیان بە گۆڤاری فۆرن پۆڵس ڕاگەیاندووە.
پەیمانگای گیتستۆنی ئەمریکی، ئاماژەی بە ئەرکی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕووبەڕووبوونەوەی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران کردووە و ڕایگەیاندووە: "هێرشەکەی ئوردن هەڵکشانێکی ئەمنی گەورە بوو لە شەڕی ناڕاستەوخۆی ئێران دژی ئەمریکا، بۆ یەکەمجارە سەربازی ئەمریکی لەو هێرشانەدا بکوژرێن، ئەوەش پیشهاتێکە و ئیدارەی بایدن ناچار دەکات چاو بخشێنێتەوە بە مکووڕبوونی لە پلانەکانی کشانەوەی هێزەکانی لە ناوچەکەدا".
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: "دوای ئەو خۆبەدەستەوەدانەی ئەمریکا لە ئەفغانستان، هەر کشانەوەیەکی دیکەی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست، هەڵهاتنێکی نوێیە، چونکە ئێران هەڕەشەی لەسەر ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست درووستکردووە".
پنتاگۆن ئاماژەی بەوە کردووە، تۆڵەکردنەوە لە ئێران بژارەیەکی ڕوونە. لە دۆخێکی لەو شێوەیەشدا دیار نییە ئیدارەی بایدن بیر لە کەمکردنەوەی هێزەکانی لە ناوچەکەدا دەکاتەوە یان نا، چونکە ئێران دەیەوێت شەڕی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا بکات و هەژموونی خۆی لە ناوچە زیاتر بکات.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بەهەمان کارنامەی دانیشتنەکەی شەممە کۆ دەبێتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ماوەی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک تا 25ـی ئەم مانگە درێژ کرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
1 ئاب
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بەهەمان کارنامەی دانیشتنەکەی شەممە کۆ دەبێتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ماوەی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک تا 25ـی ئەم مانگە درێژ کرایەوە
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا: هەنگاوە سەربازییەکانی ترەمپ هیچ هەڕەشەیەک بۆ سەر ئێمە دروست ناکەن
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاگادارییەک بۆ ئەو کەسانەی سکاڵا لەسەر 'حەجاج نوگرە سەلمان' تۆمار دەکەن