
ئەمڕۆ 21 رۆژ بەسەر بۆردوومانکردنی ماڵی پێشڕەو دزەیی تێپەڕدەبێت
ئاڤا دیجیتاڵ
خانەوادەی کارگوزارەکەی ماڵی پێشڕەو دزەیی لە فلیپین دەدۆزرێتەوە و بڕیارە یەکێک لە کوڕەکانی بەمزووانە سەردانی هەولێر بکات بەمەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی DNA، دواتر بەفەرمی ئەنجامەکەی ڕادەگەیێنرێت.
چیرۆکی سەرەکی: دوای هەفتەیەک لە گەڕان و پشکنینەکان، ڕۆژی 23-1-2024 بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر کۆتاییهاتنی پرۆسەی گەڕان و پشکنینی لە ماڵە خاپوورکراوەکەی پێشڕەو دزەیی راگرت، بەبێ ئاشکراکردنی چارەنووسی کارگوزارە فلیپینییەکە.
ئەوکات چەند پارچەیەکی جەستەی مرۆڤ دۆزرانەوە کە نازانرێت هی کێیە، بۆیە پێویستی بە سامپڵی یەکێک لە ئەندامانی خانەوادەکەی بوو بۆ ئەوەی دڵنیاببنەوە لەوەی ئەو پارچانە هی جەستەی ئەون یان نا. ئێستاش دوای 21 ڕۆژ لە مووشەکبارانەکە هەندێ بەرەوپێشچوونی نوێ هەن.
لێدوانی فەرمی: د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: ئەم پشکنینە ڕێککاری پێویستی دەوێت، پێویستە ئەندامێکی خێزانی میشێل سامپڵی لێوەربگیرێت. ئێستا پەیمانگەی پزیشکی دادوەری هەولێر لەگەڵ تیمەکانی وەزارەتی ناوخۆ و باڵیۆزخانەی فلیپین بۆ ئەو مەبەستە بەدواداچوون دەکەن، دواتر دەرئەنجامێک بەفەرمی ڕادەگەیەنێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: فەلاح ئەنوەر، بەرپرسی نووسینگەی کونسوڵی فلیپین لە هەولێر بە ئاڤا نیوزی راگەیاند، خانەوادەی میشێل لە فلیپین دۆزراوەتەوە. داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە ڤیزایان پێبدەن بەمەبەستی سەردانکردنی هەولێر و وەرگرتنی تێستێک بۆ پشکنینی دی ئێن ئەی، پاشان هەردوو پشکنینکە پێکەوە دەنێردرێنە بەغدا بۆ یەکلاکردنەوەی چارەنووسی میشێل .
زانیاری زیاتر: کریس توالا، چێشتلێنەرەکەی ماڵی پێشڕەو دزەیی کە لە بۆردوومانەکەدا رزگاری بوو، بە ئاڤا نیوزی گوت: میشێل پێشتر لە هاوسەرەکەی جیاببووەوە و خاوەنی دوو کوڕە، یەکێک لە کوڕەکانی هاوسەرگیری کردووە و ئەوی دیکەیان سەڵتە، هەردووکیان لە فلیپین دەژین، بڕیارە بەمزووانە بەهەماهەنگیکردن لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان یەکێک لە کوڕەکانی بێتە هەولێر بۆ ئەوەی پشکنینی دی ئێن ئەی بۆ بکرێت.
ئەمەش بزانە: میشێل زیاتر لە ساڵێک بوو لە ماڵی پێشڕەو دزەیی کاری دەکرد، ئەو ئەرکی دایەن و سەرپەرشتیی ژینای تەمەن 11 مانگی کچەکەی پێشڕەو دزەیی پێسپێردرابوو.
باکگراوند: کاتژمێر 11:30ی خولەکی شەوی 15-01-2024، لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە بە مووشەک هێرشکرایە سەر ماڵی پێشڕەو دزەیی، سەرمایەداری دیاری شار هەولێر، بەهۆیەوە خۆی، ژینا کچە تەمەن 11 مانگەکەی، سەرمایەدارێکی هاوڕێی و کارگوزارێکی فلیپینی گیانیان لەدەستدا، شەش کەسی دیکەش بریندار بوون کە ئەندامانی خانەوادەکەی و کارگوزارەکانی بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 خولەک لەمەوپێش
نەشتەرگەری چاندنەوەی قژ کۆتایی بە ژیانی گەنجێکی بەغدا دەهێنێت
- عێراق
- 15 خولەک لەمەوپێش
لە کەرکووک سێ چەکداری داعش کوژران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هێز ڕەوانەی ئیسرائیل دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی نەدرا بە ترەمپ
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تاوەكوو كۆتایی هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی هەشت یەكلا دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەمڕۆ براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ڕادەگەیێنرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
پسپۆڕێكی دەروونی: یاریی ڕۆبڵۆكس كاریگەریی نەرێنیی لەسەر دەروون و پەروەردەی منداڵان هەیە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هاووڵاتییانی بانە توڕەن لە تێکدانی سرووشتی ناوچەکەیان
2 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆنترین شمشێرەکانی جیهان لە باکووری کوردستان دۆزراونەتەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی کورسی خوێندنی بەخۆڕایی لەڕێگەی ئاڤاوە گەیشتە 62 کورسی
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 5 خولەک لەمەوپێش
نەشتەرگەری چاندنەوەی قژ کۆتایی بە ژیانی گەنجێکی بەغدا دەهێنێت
- عێراق
- 15 خولەک لەمەوپێش
لە کەرکووک سێ چەکداری داعش کوژران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هێز ڕەوانەی ئیسرائیل دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی نەدرا بە ترەمپ
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ڕادەگەیێنرێت