توێژینەوەیەک: تەنیا 7% ی دایكان لە دهۆک شیری سرووشتی دەدەنە منداڵەكانیان
- ڕاپۆرت
- 2024-06-06
گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بە پێی توێژینەوەیەکی نوێ لە دهۆک ڕێژەی پێدانی شیری سرووشتی لە لایەن دایکانەوە بۆ منداڵەکانیان تەنیا 7٪ە، کە ئەمەش مەترسی گەورەی لەسەر ژیانی خەڵکی دهۆک هەیە.
وێنە گەورەکە: توێژینەوەیەک لەلایەن پزیشكێكی کورد ئەنجامدراوە، لەسەر ئەوەی لە سنووری دهۆک دایکان شیری سرووشتی بە منداڵەکانیان نادەن، ئەمەش لە داهاتوودا مەترسی لەسەر مێشکیان هەیە، توێژینەوەکە لە مانگی هەشتی ساڵی 2022 تاکو ساڵی 2023 بەردەوام بووە و ڵێکۆلینەوە لەسەر زیاتر لە 300 دایکی خەڵکی دهۆک کراوە.
لێدوانی فەرمی: دکتۆر خالد حسێن، پسپۆری نەخۆشیەکانی منداڵان کە خاوەنی توێژینەوەکەیە بە عوبەید ڕەشاڤەیی پێشکەشکاری ئاڤا بەهدینانی گوت: "هۆکاری کەمبوونەوەی پێدانی شیری سرووشتی دەگەرێتەوە بۆ نەزانینی دایکان لەوەی کە شیری سرووشتی چەند سوودی هەیە، هەروەها زیادبوونی منداڵ بوون لە ڕێگەی نەشتەرگەری و کەمبوونەوەی لە دایک بوونی سرووشتی، دایکان بۆ ئەوەی بە جوانی بمێننەوە شیری قوتوو دەدەن بە منداڵەکانیان".
درێژەی ڕاپۆرت
دواین ئاماری یونسكۆ چی دەڵێت؟
لە دواین ئامارە جیهانیەکانی ڕێخراوی یونسکۆ، بۆ شەش مانگی سەرەتا لە شیرپێدانی سرووشتی لە لایەن دایکانەوە، جیهان بە شێوەیەکی گشتی بەرەوباشبوون چووە.
-پێش ساڵی 2022 ڕێژەی پێدانی شیری سرووشتی لەلایەن دایکانەوە لە 38٪ بوو
- لە ساڵی 2022 و2023 ڕێژەکەی گەیشتە 48٪.
- بەڵام دهۆک بە پێچەوانەوە لە شەش مانگی سەرەتادا ڕێژەی پێدانی شیری سرووشتی گەیشتووەتە 7٪ە، ئەمە زەنگێکی مەترسیدارە.
چی دەبێتە هۆی زیادبوونی شیری قوتوو؟
-بێ سنووری لە ڕێکلام کردن بۆ جۆرەکانی شیری قوتو، کە هیچ یاسایەک نییە بۆ سنووردارکردنی ڕێکلام کردنی ئەم جۆرە شیرانە کە دەبێتە هۆی ئەوەی خەڵکی زیاتر ڕوو لە بەکارهێنانی بکەن، کەمتر شیری سرووشتی بدەن بە منداڵەکانیان.
- بە تەنیا لە عێراق نزیکەی 60 کۆمپانیای شیری قوتوو هەیە کە ئەمەش وادەکات کە جۆری و بەکارهێنانی زۆرتری شیری قوتوو بێتە ناو کۆمەڵگەوە، هەروەها ئەو کەسانەی کە باری داراییان باشترە زیاتر شیری قوتوو بەکاردەهێنن بۆ منداڵەکانیان.
شیردانی سرووشتی و پەیوەندی بە شێرپەنجەی سنگەوە
ساڵانە بە هۆی شێرپەنجەی سنگ 800 هەزار ژن گیان لە دەستدەدەن، ئافرەتان دەتوانن مەترسییەکانی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک کەم بکەنەوە، بە بەردەوام بوون لە ڕاھێنانی وەرزشی و کێشی تەندروست و شیردان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە فێستیڤاڵێکی بەغدا 50 هەزار کتێب بەخۆڕایی دابەش دەکرێت
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا لەبارەی ئاگربەستی غەززە هۆشداری دەداتە نەتانیاهۆ
- کولتوور
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە فێستیڤاڵی ساڵانەی بەرواری باڵا سەدان تۆن بەرهەمی سێو ساغ دەكرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لە فێستیڤاڵی ساڵانەی بەرواری باڵا سەدان تۆن بەرهەمی سێو ساغ دەكرێتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

ئامادەکاریی هاووڵاتییان بۆ جەژنی هەنار لە گوندی سلێن
10 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەولێر ماراسۆنی هۆشیاریی تەندروستی بەڕێوەچوو
10 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەمساڵ زیاتر لە 722 تۆن خواردنی تێکچوو و ماوەبەسەرچوو دەستی بەسەرداگیراوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش

سێیەمین فێستیڤاڵی بەرهەمی خۆماڵی لە دەڤەری بەرواری باڵا سازدەكرێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 16 تشرینی یەکەم
چیرۆکی ونبوونی 8 ملیۆن دەنگدەر لە عێراق






