گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
لە قەزای ئاکرێ ساڵانە دەیان هەزار تۆن بەروبوومی کشتوکاڵی بەرهەم دەهێنرێت، بۆ زیاتر گرنگیپێدانی ئەو کەرتەش دووەم گەورەترین عەلوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق لە شارەکە دروست دەکرێت.
بۆچی گرنگە: عەلوەی هاوچەرخی ئاکرێ، هەنگاوێکی گەورەیە بۆ هێنانەپێشەوەی قۆناغێکی نوێی پێشکەوتن لە کەرتی کشتوکاڵیدا و کاریگەریی زۆری بۆ ساغکردنەوە و کۆگاکردنی بەروبوومی جووتیاران دەبێت.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆکوەزیران بارزانی، بەردی بناغەی دووەم گەورەترین عەلوەی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق لە ئاکرێ دانا، پڕۆژەکە بە گوژمەی 22ملیۆن دۆلار و لەسەر ڕووبەری 245هەزار مەتر دووجا دروست دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: کاروان جەمال، ئەندازیار لە بەڕێوەبەرایەرتیی کشتوکاڵی ئاکرێ بە ئاڤا نیوزی گوت: بەهۆی فرەچەشنیی بەرهەمی کشتوکاڵی، قەزای ئاکرێ ڕۆڵێکی گەورە دەبینێت لە دابینکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی هەرێمی کوردستان و وەک سەرچاوەیەکی گرنگ بۆ مسۆگەرکردنی ئاسایشی خۆراک سەیر دەکرێت.
درێژەی ڕاپۆرت
بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی سنووری قەزای ئاکرێ
قەزای ئاکرێ وەک کانگایەکی کشتوکاڵی لە هەرێمی کوردستان سەیر دەکرێت بەهۆی بەپیتی خاکەکەی کە ساڵانە دەیان هەزار تۆن بەروبوومی کشتوکاڵی بەرهەم دەهێنێت و بەشێکی زۆری بازاڕی ناوخۆی پڕکردووەتەوە و ساڵانە دەیان تۆن هەناردەی دەرەوەش دەکرێت.
برنج
خواستێکی زۆر لەسەر بەرهەمی برنجی ئاکرێ لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتیش هەیە و ساڵی ڕابردوو نۆ هەزار دۆنم زەوی بە برنج داچێنرابوون و 11 هەزار تۆن بەرهەمی هەبووە، پێشبینیش دەکرێت ئەمساڵ 10 هەزار دۆنم زەوی بکرێت بە برنج و بەرهەمەکەش بۆ زیاتر لە 12 هەزار تۆن بەرز ببێتەوە، بەمەش ڕێژەی بەرهەمهێنان زیاد دەکات.
خەیار
لە سنووری ئاکرێ دوو هەزار خانووی پلاستیکی بەرهەم هێنانی خەیار هەیە کە تەنیا بەرهەمی خەیاری ئەو قەزایە دەتوانێت پێداویستی بازاڕەکانی سەرجەم پارێزگای دهۆک پڕبکاتەوە، جگە لەوەش هەناردەی موسڵ و هەولێریش دەکرێت.
گەنم
یەکێکی دیکە لەو بەرهەمە کشتوکاڵیانەی جووتیارانی ئاکرێ گرنگی پێدەدەن و ساڵ بە ساڵ ڕێژەکەی زیاد دەکەن گەنمە، لە ئەمساڵدا 117 هەزار دۆنم زەوی بە گەنم داچێنرابوون، 70 هەزار تۆن گەنم بەرهەمی هەبووە.
سماق
تا دێت بەرهەمی سماقیش لە سنووری ئاکرێ زیاتر دەبێت، ئێستا سێ ملیۆن و 500 هەزار داری سماقی هەیە و ساڵانەش هەزاران تۆن بەرهەمی هەیە، زۆرترین ڕێژەی بەرهەمی سماقی پارێزگای دهۆک دەکەوێتە سنووری ئاکرێ، گوندەکانی دینارتە و دۆڵی زێبار بە سماق ناسراون، کە ناوبانگی هەیە و یەکێک لە باشترین جۆری سماقی عێراق و کوردستان بەرهەم دەهێنێت.
هەنجیر
یەکێکی دیکە لە ناوە دیارەکانی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی ئاکرێ هەنجیرە، 250 هەزار داری هەنجیر لەو سنوورە هەن و پێشبینیش دەکرێت ئەمساڵ نزیکەی 11 هەزار تۆن بەرهەمی هەبێت کە چەندین جۆری هەیە و خواستێکی زۆری لەسەرە لە بازاڕەکاندا.
پیاز
لە دەشتەکانی ئاکرێ ئەمساڵ سێ هەزار دۆنم زەوی بۆ چاندنی پیاز تەرخانکرابوون و شەش هەزار تۆن بەرهەمی هەبووە، تەنیا بەو ڕێژەیەش دەتوانێت پێداویستی پارێزگای دهۆکی پێ پڕبکرێتەوە، بەرهەمەکە بۆ هەولێر و کەرکووکیش دەنێردرێت.
بەرهەمە شیرەمەنییەکان
دەشت و شاخەکانی ئاکرێ بۆ ئاژەڵداریش بە شوێنێکی گونجاو دادەنرێت و 650 هەزار سەر ئاژەڵی لێ بەخێودەکرێت و بووەتە سەرچاوەیەکی باشی دابینکردنی بەرهەمە شیرەمەنییەکان.
بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی ئاکرێ هەناردە دەکرێن
لە چوارچێوەی گرنگیپێدانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەهۆی باشی کواڵێتی و زۆربوونی بەرهەم و دابینکردنی پێداویستی ناوخۆ، لە سەرەتای ئەمساڵ و تاوەکو ئێستا نزیکەی 100 تۆن بەرهەمی برنج و سماق و هەنگوینی ئاکرێ هەناردەی دەرەوەی وڵات کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 51 خولەک لەمەوپێش
لەبارەی پۆستی سەرۆکوەزیرانی داهاتوو شیعەکان دەبنە دوو بەرە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بافڵ تاڵەبانی خۆی فێری عەرەبی دەکات بۆ پۆستی سەرۆککۆمار
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەڵامێکی تووند لە پارتییەوە بۆ یەکێتی لەبارەی کڕینی کورسی لایەنەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لێدوانی تەیف سامی لەبارەی مووچەی مانگی نۆ: ئەم هەفتەیە دەینێرم
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

باڵندەی "شا ماسیگری سنگ سپی" لە هەرێمی کوردستان دوور ناکەوێتەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

هۆشداری لە ناتەندروستیی هەوای تاران دەدرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی: نزیکەی 2 ملیار کەس لە جیهاندا دەستیان بە ئاوی خواردنەوەی پاک ناگات
9 کاتژمێر لەمەوپێش

پسپۆڕانی تەندروستی: پیسبوونی هەوا یەكێک لە هۆکارەکانی سووربوونەوەی پێستە
10 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ عومان بە یارییە ئاگرینەکان یادی ڕۆژی نیشتمانی دەکاتەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕاپۆرت
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
موقتەدا سەدر بەرەو ئۆپۆزسیۆنی جەماوەری دەڕوات؟
- ڕاپۆرت
- 19 تشرینی دووەم
عێراق لە دهۆک تیماری برینەکانی دەکات





