بەرەی پشتیوان و بەرەی دژی سوودانی بۆ بوونەوە سەرۆکوەزیران

شەیری بکە لە:
بەرەی پشتیوان و بەرەی دژی سوودانی بۆ بوونەوە سەرۆکوەزیران

محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق و نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

لەبارەی کاندیدکردنەوەی محەممەد شیاع سوودانی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران، هاوپەیمانێتی چوارچێوەی هەماهەنگی بەسەر دوو بۆچوون دابەش بوون، بەشێکیان پشتیوانی دەکەن و بەشێکیان دژن.

وێنە گەورەکە: دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن، هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ بەردەوامن، لایەنەکان بەتایبەت شیعەکان لەبارەی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق ڕا و بۆچوونی جیاوازیان هەیە.

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا، عەممار حەکیم و قەیس غەزعەلی کە خاوەنی 46 کورسین، حەز دەکەن  سوودانی ببێتەوە سەرۆکوەزیران و پشتیوانی دەکەن. ئەوانی تر هەموویان دژی ئەوەن سوودانی بۆ جاری دووەم ببێتەوە سەرۆکوەزیران لە سەرووشیانەوە نووری مالیکی و هادی عامری و گرووپە چەکدارەکان.

لە دەرەوەی چوارچێوەی هەماهەنگیش فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق دژی سوودانییە.

لەلایەکی دیکەوە: لەناو سوننە، خەمیس خەنجەر و موسەننا سامەرائی، پشتگیری سوودانی دەکەن، بەڵام هێشتا محەمەمەد حەلبووسی مەوقیفی ڕوون نییە،  چاوەڕی دەکات بارودۆخەکە دەگات بە چی ئەوکات خۆی یەکلایی دەکاتەوە.

لێدوانی فەرمی: قوسەی مەحبووبە، یەکێک لە سەرکردەکانی هاوپەیمانێتییەکەی سوودانی، دەڵێت،  کاندیدمان بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران محەممەد شیاع سوودانییە، داوا لە لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی دەکات هەر کامێکیان 25 کورسی هێناوە با کاندیدی خۆی پێشکەش بکات بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ