
پشکنینی کریاتین
ئاڤا نیوز
سەنتەری میدیای پزیشکی چەند زانیارییەکی سەبارەت بە پشکنینی کریاتینین بڵاو کردووەتەوە، باس لەوەدەكات بەرزبوونەوەی ئاستی کریاتین لە خوێندا هەمیشە بەو مانایە نییە کە کێشەی گورچیلەت هەیە.
بڵاوکراوەی فەرمی: سەنتەری میدیای پزیشکی لە تۆڕی فەرمی خۆی ڕاگەیێنراوێکی بڵاوکردەوە کە زانیاریی و پێشنیازە بۆ هاونیشتمانییان بە مەبەستی پشکنینی کریاتینین لە خوێندا، باس لەوەدەكات ئاستی کریاتینین لە خوێندا بە شێوەیەکی باو وەک پێوەرێک بۆ کارکردنی گورچیلە بەکاردێت.
لە لایەکی دیکەوە: ئەم پشکنینە بۆ ئەوە دەکرێت، بزانرێت گورچیلەکانت چەندە باش کاردەکەن، کریاتینین لە جەستە بە تەواوی لە لایەن گورچیلەوە لادەبرێت، ئەگەر کارکردنی گورچیلە ئاسایی نەبێت ئەوا ئاستی کریاتین لە خوێنتدا زیاد دەکات. ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە کەمتر کریاتینین لە ڕێگەی میزەوە دەردەدرێت.
زانیاریی زیاتر: بەرزبوونەوەی ئاستی کریاتینین لە خوێندا هەمیشە بەو مانایە نییە کە کێشەی گورچیلەت هەیە، لەوانەیە بەهۆی وشکبوونەوەی جەستە، تێکچوونی ماسولکەکان و برینداربوون، وەرزشی زۆر، یان زۆر خواردنی گۆشت بێت، هەندێک کێشەی تەندروستیش لە کاتی دووگیانیدا دەبێتە هۆی زیادبوونی کریاتینین.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 19 خولەک لەمەوپێش
پرۆسەی گواستنەوەی زیندانیانی داعش لە سووریاوە بۆ عێراق کۆتایی هات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

هەشت کارگەی پلاستیک و سەدان کارمەند لە بڕیارێکی حکومەت سوودمەند دەبن
9 کاتژمێر لەمەوپێش

ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی: ژمارەی لە دایکبوونی منداڵان لە نێجیریا زیاترە لە هەموو ئەوروپا
12 شوبات

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات






