گەشتوگوزاری دهۆک: جەژنی قوربان ڕێژەی گەشتیاران لە دهۆک زۆر بەرزدەبێتەوە
- کوردستان
- 2024-06-13

دیمەنی دهۆک- ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
گوتەبێژی گەشتوگوزاری دهۆک ڕایگەیاند، هەر لە ئێستاوە گەشتیارێکی زۆر ڕووی لە شوێنە گەشتیاریەکانی دهۆک کردووە، ئەم جەژنە ڕێژەی گەشتیاران لە دهۆک زۆر بەرزدەبێتەوە.
وێنە گەورەکە: بەروارد بە ساڵەکانی ڕابردوو، ئەمساڵ ژمارەی گەشتیاران بۆ دهۆک لە جەژنی ڕەمەزاندا کەمی کردبوو، بەڵام گوتەبێژی گەشتوگوزاری دهۆک دەڵێت ئەم جەژنە ڕێژەی هاتنی گەشتیاران لە ساڵی ڕابردوو و جەژنی ڕەمەزانیش زۆر زیاتر دەبێت.
لێدوانی فەرمی: شەماڵ هروری، گوتەبێژی گەشتوگوزاری دهۆک بە ئاڤا نیوزی گوت: "پێشبینی دەکەین، ژمارەی گەشتیاران لە جەژنی قوربان زۆر زیاتر بێت لە جەژنی ڕەمەزانی ساڵی ڕابردوو، لە ئێستاوە هاتنی گەشتیاران بۆ دهۆک دەستی پێکردووە، هەموو ئامادەکارییەکمان کردووە بۆ پێشوازیکردن لە گەشتیاران".
باکگراوند: لە جەژنی قوربانی ساڵی 2023دا لە ماوەی چوار ڕۆژی جەژندا زیاتر لە 60 هەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانی سنووری پارێزگای دهۆکیان کردبوو.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 14 خولەک لەمەوپێش
حکومەتی سوید گۆڕانکاریی ڕیشەیی لە یاساکانی ڕەگەزنامە دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
20 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
21 کاتژمێر لەمەوپێش

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
22 کاتژمێر لەمەوپێش

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی وەزیران چوارشەممە بۆ تاوتوێکردنی سێ تەوەر کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بە تەواوبوونی پڕۆژەیەکی ئاو لە بەردەڕەش 250 بیر دادەخرێن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی کارەبا: نرخی کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی زیاد نەکراوە






