
ئیسماعیل هەنییە، سەرۆكی مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس
ئاڤا نیوز
سەرۆكی مەكتەب سیاسیی حەماس دەڵێت، ئامادەن بۆ ڕێككەوتنێكی گشتگیر كە ئاگربەست، كشانەوەی ئیسرائیل و ئاوەدانكردنەوەی کەرتی غەززەی تێدابێت.
وێنە گەورەكە: دوای ئەوەی جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا پێشنیازێكی بۆ ئاگربەست ڕاگەیاند، هەریەكە لە ئیسرائیل و حەماس پێشوازیان لێكرد بەڵام سەركردەكانی بزوتنەوەكە دەڵێن، بە مەرجی گشتگیربوونی ڕێکەوتنەکە پێشنیازەکەی سەرۆکی ئەمریکا قبووڵ دەکەن.
لێدوانی فەریمی: ئیسماعیل هەنییە، سەرۆكی مەكتەب سیاسیی بزوتنەوەی حەماس ڕایگەیاند:” ئامادەن بۆ ڕێککەوتنێکی گشتگیر کە ئاگربەست، کشانەوەی ئیسرائیل، ئاوەدانکردنەوە و گۆڕینەوەی دیلەكان لەخۆ بگرێت، كە هاوتەریبن لەگەڵ پلانەکەی جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا.
ئەمەش بزانە: ئەم لێدوانەی هەنییە لە كاتێكدایە یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان سوپای ئیسرائیل ئاگربەستێكی كاتیی و "تاكتیكی" لە باشووری غەززە ڕاگەیاند.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
58 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا لەناو شاری چەمچەماڵ
18 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
13 کانوونی یەکەم

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
13 کانوونی یەکەم

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 کانوونی یەکەم
سەرکردەیەکی حەماس لە غەززە کوژرا






