
بەردەم ئەنجوومەنی نوێنەران لە بەغدا. وێنە: ڕۆیتەرز
ئاڤادیجیتاڵ
چاوەڕواندەکرێت هەفتەی داهاتوو پرسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق یەکلایی بکرێتەوە، دوای ئەوەی پۆستی پارێزگاری بەغدا لە بەرژەوەندی دەوڵەتی یاسا کۆتاییهات.
وێنە گەورەکە: عەبدولموتەلیب عەلاوی رۆژی دووشەممە 06-02-2024 بە پارێزگاری نوێى بەغدا هەڵبژدرا کە ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسای شیعەکانە. هەرچەندە هاوپەیمانی تەقەدوومی سووننەکان، بە سەرۆکایەتی محەممەد حەلبوسی، چاویان لە پۆستەکە بوو، بەڵام وەرگرتنی پۆستەکە لەلایەن شیعەکانەوە ڕێگەخۆش دەکات بۆ ئەوەی هاوپەیمانی تەقەدووم سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ خۆی یەکلایی بکاتەوە.
بۆچی گرنگە: زیاتر لە سێ مانگە پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق چۆڵە، دوای ئەوەی دادگەی باڵای فیدڕاڵی سەرۆکایەتی و ئەندامێتی محەممەد حەلبوسی بەهۆی سکاڵای پەرلەمانتارێکەوە لەسەر "ساختەکردنی نووسراو" هەڵوەشاندەوە.
لێدوانی فەرمی: "دوای یەکلایی بوونەوەی پۆستی پارێزگار لە بەشێکی پارێزگاکانی عێراق، لە هەفتەی داهاتوودا پرسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانیش یەکلایی دەبێتەوە"، د.ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمەی بە ئاڤا گوت.
زانیاری زیاتر: لە کۆبوونەوەی ڕۆژی دووشەممەی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا هاوپەیمانی تەقەدووم بایکۆتی دانیشتنەکەیان کرد و دواتر گەڕانەوە بۆ بەشداریکردن کە تێیدا عەبدولموتەلیب عەلاوی لە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە 52 دەنگ بە پارێزگاری بەغدا هەڵبژێردرا.
پاشخان: لەدوای دوورخستنەوەی حەلبوسی تا ئێستا لایەنەکان نەیانتوانیووە لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ ڕێکبکەون و مانگی ڕابردوو لە کۆبوونەوەیەکی ئەنجوومەنی نوێنەران هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بەهۆی دروستبوونی گرژیی و ناکۆکییەوە شکستیهێنا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا بەشێک لە کۆچبەران ڕەوانەی وڵاتی سێیەم دەکات
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر پڕۆژەی "زبڵەکان جیابکەرەوە و ژینگە بپارێزە" ڕاگەیێنرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هاککەرانی چین لە ڕێگەی سیستمی مایکرۆسۆفتەوە هێرش دەکەنە سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا
3 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بەهەمان کارنامەی دانیشتنەکەی شەممە کۆ دەبێتەوە
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق بەشێکی زۆری پەرلەمانتاران سزا دەدات
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بە فەرمی داوای پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای دەستەی حەشدی شەعبی لە پەرلەمان دەکرێت
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مووچەی مانگی هەشتی خانەنشینانی عێراق دابەش دەکرێت