د.ڤیان سەبری: لە کۆبوونەوەی داهاتووی شاندی هەولێر و بەغدا سەرجەم پرسەکان یەکلایی دەکرێنەوە
- هەواڵ
- 2024-01-09

د. ڤیان سەبری، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
ئاڤا میدیا - هەولێر
دوو رۆژ لەمەوبەر شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەسەر کۆمەڵێک پرسی هەڵپەسێرداو لە بەغدا بوون و بەگوێرەی زانیاری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە کۆبونەوەی داهاتوو سەرجەم پرسەکان دێنە سەر مێزی گفتوگۆ و بە ئاراستەی چارەسەر دەبرێن.
رۆژی یەكشەممە 07-01-2024، شاندێکی هەرێمی کوردستان لەسەر کۆمەڵێک پرسی پەیوەست بە داهات و هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان و کرێی کۆمپانیاکانی دەرهێنانی نەوت، ناردنی بڕی 700 ملیار دیناری دیکە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، هەموارکردنەوەی هەمواری یاسای بودجە، بەمەبەستی چارەسەری کۆتایی سەردانی بەغدایان کرد و لەگەڵ شاندێکی حکومەتی عێراق کۆبوونەوە، د. ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ئاڤا میدیا گوتی، "لەو کۆبوونەوەیە پرسی ناردنی 700 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان و کرێی کۆمپانیاکانی دەرهێنانی نەوت، گفتوگۆی تێر و تەسەلی لەسەر کراوە."
لە کۆبوونەوەی رۆژی یەکشەممە، شاندی هەولێر و بەغدا، لەپاڵ بابەتی ناردنی 700 ملیار دیناری دیکە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، پرسی کرێی کۆمپانیاکانی دەرهێنانی نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان، بەتەواوەتی روونکراوەتەوە و لەو کۆبوونەوەیە شاندی وەزارەتی نەوتی عێراق ئامادەبوونە، لە کۆبوونەوەی داهاتوو سەرجەم پرسەکانی دیکە یەکلایی دەکرێنەوە. ئەمە زانیاریی سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی بوو، کە بۆ ئاڤا میدیا خستیەڕوو. ئاماژەی بەوەشدا، "تاوەکو ئێستا وردبینیی خەرجی و داهاتی ساڵی 2023 ـی عێراق نەکراوە، بڕیاروایە پێش وردبینی و هەمواری یاسای بودجە، بەغدا 700 ملیار دیناری دیکە بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت."
هەمواری یاسای بودجەی ساڵی 2024، پرسی دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان، کرێی کۆمپانیاکانی دەرهێنانی نەوت و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیا، ناونیشانی کۆبوونەوەی داهاتووی شاندی هەولێر و بەغدا دەبن، کە بەگوتەی ڤیان سەبری لە رۆژانی داهاتوو جارێکی دیکە شاندی هەرێمی کوردستان دەچێتەوە بەغدا و ئەو پرسانە یەکلایی دەکەنەوە.

Ava Media
Ghost
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرمایەداران بە سەدان ملیۆن دینار بەشداری کەمپەینی ئاڤا دەکەن
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای شەش ڕۆژ جەنگ؛ ترەمپ ئاگربەستی نێوان تایلەند و کەمبۆدیای ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لەتیف ڕەشید و ڤلادیمێر پووتین کۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
16 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق: ئاستی ئاو لە بەنداوەکان 700 ملیۆن مەتر سێجا زیادی کردووە
11 کانوونی یەکەم

هەزاران ئاوارەی کەرتی غەززە لەناو لافاو ژیان دەگوزەرێنن
11 کانوونی یەکەم

بەپێی ئەو زمانەی قسەی پێ دەکات، دەنگی مرۆڤ دەگۆڕێت
11 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرمایەداران بە سەدان ملیۆن دینار بەشداری کەمپەینی ئاڤا دەکەن
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای شەش ڕۆژ جەنگ؛ ترەمپ ئاگربەستی نێوان تایلەند و کەمبۆدیای ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لەتیف ڕەشید و ڤلادیمێر پووتین کۆبوونەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە نەجەف 10 فەرمانبەر بە تۆمەتی گەندەڵی و مامەڵەی وەهمی دەستگیر کران





