
فڕۆکەی جەنگیی F-16
ئاڤا میدیا - هەولێر
لە چوارەم گەشتی ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سەرەتا بەرەو ئیستەنبووڵ بەڕێکەوت و ئەمڕۆ لەگەڵ هاکان فیدان هاوتا تورکەکەی کۆبوونەوە.
بلینکن لەدوای هاکان فیدان لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان کۆبوونەوەیەکی داخراوی دوور لە چاوی میدیاکان دەبێت.
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە:
کۆبوونەوەکەی ئەمجارەی بلینکن و فیدان تایبەتە بە دۆخی غەزە و هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەزە، بلینکن داوا لە تورکیا دەکات پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمریکا هێور بکاتەوە، ئەمەش لەدوای ئەوە دێت تورکیا بەرامبەر بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە هەڵوێستی توندی لە دژی ئیسرائیل و ئەو وڵاتانەشی کە پاڵپشتییان کردووە هەبووە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا چەند جارێک پەیامی توندی بۆ نەتانیاهۆ، سەرۆکی ئیسرائیل ناردووە.
پرسێکی دیکەی گرنگ بۆ تورکیا
بڕیارە لەم کۆبوونەوەیەدا بڕیار لەسەر فرۆشتنی فرۆکەی جۆری F-16 سەربازیی ئەمریکی بە تورکیا بدرێت، کە لە ساڵی 2021ـەوە تورکیا هەوڵی بۆ دەدات.
بۆچی ئەمریکا فرۆشتنی F-16ـی بە تورکیا راگرت؟
لە ساڵی 2021 لەسەر داوای تورکیا، بڕیار وابوو ئەمریکا فڕۆکەی جۆری F-16ـی سەربازی بە تورکیا بفرۆشێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی تورکیا ئەندامبوونی سویدی لە ناتۆ رەتکردەوە، ئەمریکا بڕیارەکەی راگرت.
تورکیا پارەیەکی خەیاڵی دەدات:
پڕۆژەیاسای پەسەندکردنی پرۆتۆکۆلی تایبەت بە بەشداریکردنی سوید لە ناتۆ، لە 26ـی کانوونی دووەمی 2023 لەلایەن لیژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجوومەنی نیشتمانیی تورکیاوە پەسەند کرا و بڕیارە 16ـی ئەم مانگە رەجەب تەیب ئەردۆغان واژۆ لەسەر بڕیارەکە بکرێت.
لە بەرامبەردا، ئەمریکا 40 فرۆکەی سەربازیی جۆری 6 F-1ـی بە تورکیا دەفرۆشێت، کە نرخی هەر دانەیەکییان لەنێوان 12 بۆ 80 ملیۆن دۆلارە.
ئەمریکا تورکیا بەهێزتر دەکات:
پشتگیری لە مۆدێرنکردنی فڕۆکەی سەربازیی تورکیا بۆ F-16 سەربازی دەکەین، بەمە ناتۆ بەهێزتر دەبێت. جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و بەرپرسانی دیکە لە لێدوانەکانی پێشوویاندا وایان گوتووە.
زانیارییەکان:
بلینکن لەدوای 07ـی ئۆکتۆبەرەوە کە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە دەستی پێ کردووە، چوارەم جارە گەشتێکی درێژ بەرەو چەند وڵاتێکی رۆژهەلاتی ناوەڕاست بکات.
بلینکن لە چوارچێوەی گەشتە ناوچەییەکەیدا گەیشتە ئیستەنبووڵ، چاوەڕوان دەکرێت لەوێوە بچێتە یۆنان.
لەدوای یۆنان، بلینکن سەردانی هەریەک لە وڵاتانی ئوردن، قەتەر، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، سعوودیە، ئیسرائیل، فەڵەستین و میسر دەکات.

Ava Media
Ghost
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرمایەداران بە سەدان ملیۆن دینار بەشداری کەمپەینی ئاڤا دەکەن
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای شەش ڕۆژ جەنگ؛ ترەمپ ئاگربەستی نێوان تایلەند و کەمبۆدیای ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لەتیف ڕەشید و ڤلادیمێر پووتین کۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
18 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق: ئاستی ئاو لە بەنداوەکان 700 ملیۆن مەتر سێجا زیادی کردووە
11 کانوونی یەکەم

هەزاران ئاوارەی کەرتی غەززە لەناو لافاو ژیان دەگوزەرێنن
11 کانوونی یەکەم

بەپێی ئەو زمانەی قسەی پێ دەکات، دەنگی مرۆڤ دەگۆڕێت
11 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرمایەداران بە سەدان ملیۆن دینار بەشداری کەمپەینی ئاڤا دەکەن
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای شەش ڕۆژ جەنگ؛ ترەمپ ئاگربەستی نێوان تایلەند و کەمبۆدیای ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لەتیف ڕەشید و ڤلادیمێر پووتین کۆبوونەوە
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە نەجەف 10 فەرمانبەر بە تۆمەتی گەندەڵی و مامەڵەی وەهمی دەستگیر کران





