
وێنەی دوای كۆبوونەوەكە... سەرچاوە: سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان
ئاڤا دیجیتاڵ
شاندێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دوو ڕۆژە لە ئەمریکان، لەکۆبوونەوەکانی ئەمڕۆیاندا، داوایان لە ئەمریکا کرد لە یارمەتیدان و پشتگیرییان بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوام بن، هەروەها دوایین هەنگاوەکانی یەکخستنەوەی پێشمەرگە و پرۆسەی چاکسازییان لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرد.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: شاندی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و ئەندامیەتیی فەلاح مستەفا یاریدەدەری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری سیاسەتی دەرەوە و نیاز ساڵح مستەفا بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە و دیپلۆماسی لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانە، بە ئامادبوونی تریفە عەزیز نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە سەردانەکەیاندا بۆ ئەمریکا چەند دیدار و کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا ئەنجام دەدەن.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ سێشەممە 2024/2/6 شاندی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرێسی ئەمریکا لە واشنتن لەگەڵ ئەندامانی کۆنگرێس، مایکڵ ڕۆجەرز سەرۆکی لیژنەی سەربازی و ئادەم سمیس ئەندامی باڵای پارتی دیموکرات لە لیژنەی سەربازی و مایکڵ واڵتز ئەندامی لیژنەی سەربازی و کاروباری دەرەوە و هاوسەرۆکی گرووپی کوردی ـ ئەمریکی لە کۆنگرێس و جیم بێرد لە لیژنەی کاروباری دەرەوەی کۆنگرێس، چەند دیدارێکیان ئەنجامدا و دەربارەی پەیوەندییەکانی ئەمریکا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە، بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد.
زانیاری زیاتر: لە دیدارەکاندا شاندی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، "سوپاس و پێزانینان بۆ پشتگیریی کۆنگرێسی ئەمریکا لە عێراق و هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە و داوایان کرد لە یارمەتیدان و پشتگیرییان بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوام بن، هەروەها دوایین هەنگاوەکانی یەکخستنەوەی پێشمەرگە و پرۆسەی چاکسازییان لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرد و تیشکیان خستە سەر هەڕەشەکانی تیرۆر و مەترسییەکانی داعش لەسەر عێراق و ناوچەکە".

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تونێلێک کە عێراق بە سووریا دەبەستێتەوە ئاشکرا دەکرێت
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوی وەزیرێکی کوردستان بە هاوبەشی ڕێکخراوێک دەچێتە نێو کتێبی گینس
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
29 نیسان
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندێکی هەکاری دوای ساڵانێک دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران باسی چی دەکات؟
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو فەرمانبەرانەی کۆچی دواییان کردووە چۆن زەوییان پێدەدرێت؟
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن