
محەمەد باقر قالیباف و سەعید جەلیلی، گرافیک؛ ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
محەمەد باقر قالیباف، بەربژێری خولی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئێران ڕایگەیاند لە خولی دووەمدا پشتیوانی لە سەعید جەلیلی دەکات.
وێنە گەورەکە: قالیباف و جەلیلی سەر بە بەرەی نەریتخوازەکانن، لە بەرامبەردا مەسعود پزیشکیان کە زۆرترین دەنگی هێنا، سەر بە بەرەی ڕیفۆرمخوازەکانە.
زانیاریی زیاتر: لە خولی یەکەمی هەڵبژاردندا پزشکیان 42٪، جەلیلی 38٪ و قالیباف 13٪ـی دەنگەکانیان بەدەستهێنا، بەهۆی ئەوەی هیچ یەکێکیان نەیتوانی لە سەدا 50+1ی دەنگەکان بهێنێت هەڵبژاردن کەوتە خولی دووەم.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنەکاندا قالباف ڕەتی کردەوە لە بەرژەوەندیی جەلیلی بکشێتەوە.
قووڵتر: ئەگەر ڕێژەی بەشداریی هەڵبژاردن لە خولی دووەمدا کە بڕیارە ئەم هەینییە بکرێت هاوشێوەی خولی یەکەم بێت، ئەگەری بردنەوەی هەڵبژاردن لەلایەن جەلیلی بەهێزترە، چونکە دەنگەکانی محەممەد باقر قالیبافیش بۆ ئەو دەچن، بەمپێیە ژمارەی دەنگەکانی جەلیلی لە نیوە تێدەپەڕن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
دەست بە دابەشکردنی بەشە ئاردی مانگی یەک دەکرێت
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی باڵای "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەگەڕێتەوە بەغدا و کۆ دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
خامنەیی: پلانی مۆساد و ئەمریکا تێکشکا





