
مەسعود پزیشکیان- وێنە: میدیای ئێرانی
ئاڤا نیوز
مەسعود پزیشکیان، بەربژێری ڕیفۆرمخوازی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران، بە بەدەستهێنانی زیاتر لە 16 ملیۆژن دەنگ، نزیکەی 55٪ـی دەنگەکان، بووە براوەی هەڵبژاردنەکان و بە سەر سەعید جەلیلی، بەربژێری نەریتخوازەکاندا سەرکەوت.
وێنە گەورەکە: پزیشکیان کە پێشتر پزیشکی پسپۆڕی دڵ و ئەندامی پەرلەمان و وەزیری تەندرووستی بووە، ئێستا سەرۆککۆماری هەڵبژێردراوە و کە لە بانگەشەکەیدا بەڵێنی زۆری بە خەڵکی ئێران داوە؛ لەوانە: دانوستان لەگەڵ ڕۆژئاوا و باشکردنی دۆخی ئابووریی وڵات.
قووڵتر: دوای دەرچوونی پزیشکیان لە هەڵبژاردنەکان، پرسیاری گەورە ئەوەیە کە تا چەند دەتوانێت لە ئاستی بەڵێنەکانیدا بێت و جێبەجێیان بکات؟
درێژەی ڕاپۆرت...
ئەندامانی کابینەکەی پزیشکیان کێن؟
یەکێک لە گرنگترین بابەتەکان ئەوەیە کە وەزیرانی کابینەکەی پزیشکیان کێن؟ بە گوێرەی دەستوور، دوای هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار، چەند ڕێوڕەسمێک بەر لە دەستبەکار بوونی بەڕێوە دەچن کە بریتین لە: ڕاسپاردن لەلایەن ڕێبەری باڵاوە، سوێندخواردن و پاشان پێدانی متمانە بە کابینەکەی لەلایەن پەرلەمانەوە. سەرۆککۆمار لە ڕۆژی سوێندخواردنیەوە بۆ ماوەی دوو هەفتە مۆڵەتی دەبێت تا وەزیرەکانی پێشنیاز بکات.
پێشبینی دەکرێت پزیشکیان جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەردەمی کابینەکەی ڕۆحانی وەک جێگری یەکەمی خۆی دەستنیشان بکات. تیمی پزیشکیان گوتوویانە کابینەی پزیشکیان فرەلایەن دەبێت و جگە لە ڕیفۆرمخوازان، نەریتخوازان، میانڕەوان و کەسانی سەربەخۆش تێیدا بەشدار دەبن. ئەوەشیان گوتووە کە ئەو لە سوودوەرگرتن لە توانای نەتەوە جیاوازەکانی ئێران بۆ بەڕێوەبردنی پۆستە بەڕێوەبەرایەتییەکان جدییە.
ئاستەنگەکانی 100 ڕۆژی یەکەمی سەرۆککۆماری
سەرەکیترین بەربەستی بەردەم پزیشکیان ئەوەیە بتوانێت متمانەی پەرلەمان بۆ کابینەکەی بەدەست بێنێت. گەورەیی ئەم گرفتە لەوەدایە کە پەرلەمان بە دەست زۆرینەی نەریتخوازەوەیە و سەرۆکەکەی محەمەد باقر قالیبافە؛ قالیباف لە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنەکاندا بەربژێری سەرۆککۆماری و ڕکابەری پزیشکیان بوو.
یەکێکی دیکە لە بابەتەکان کێشەی دۆخی ئابووریی وڵاتە کە بە هۆی سزاکانی ئەمریکا و دەرچوونی ترەمپ لە ڕێککەوتنامەی ئەمنییەوە گرانی لە وڵات زیاتر بوو و ملیۆنان کەس کەوتوونەتە ژێر هێڵی هەژارییەوە. پزیشکیان لە بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا گوتی "کێشەی هەژاران ئێمەین". ئەو بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە باوەڕی وایە دەبێت لەگەڵ ڕۆژئاوا دانوستان بکرێت تا سزاکانی سەر ئێران هەڵبگیرێن.
بایدن یان ترەمپ
مانگی 11 ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەڕێوە دەچێت. لە کاتێکدا زۆرێک لە سەرانی وڵاتانی جیهان و هاوپەیمانانی ئەمریکا لە ئەوروپا هیوادارن کە بایدن ببێتەوە بە سەرۆکی ئەمریکا و درێژە بە ڕێگاکەی بدات، بەڵام خۆشیان بۆ گەڕانەوە دووبارەی ترەمپ ئامادە کردووە. دەرچوونەوەی ترەمپ ئەرکی پزیشکیان پەیوەست بە دانووستان لەگەڵ ڕۆژئاوا لە سەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران و سوککردنی سزاکان دەبێت.
هەرچەندە پزیشکیان هەوڵ دەدات درێژە بە ڕێگای ڕۆحانی بۆ دانوستان لەگەڵ ڕۆژئاوا بدات، بەڵام دەبێت لە ژێر دەسەڵات و هەژموونی نەریتخوازانی پەرلەماندا بجوڵێتەوە. ئەمەش لەبەرئەوەی دەرکردنی یاساکان و پەسەندکردنی ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان پێویستییان بە پەسەندکردنی پەرلەمان دەبێت. جگە لەمەش پەرلەمانی ئێران بە یاسا داوای لە سەرۆککۆمار کردووە پیتاندنی یۆرانیۆم زیاتر بکات؛ ئەمەش دەبێتە ئاستەنگێکی دیکە لە بەردەم دانوستانە چاوڕوانکراوەکاندا.
سیاسەتی هەرێمی و نێودەوڵەتیی ئێران
لە چەند مانگی ڕابردوودا پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و ڕۆژئاوا خراپتر بوو. لە ژێر سێبەری کاریگەرییەکانی شەڕی غەززە، میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر لە جاران بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلیان کردە ئامانج. جگە لەمەش، ئێران پەرەی زیاتری بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی دا و هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودوڵەتیی وزەی ئەتۆم کەم کردەوە.
پرسیارەکە ئەوەیە ئایا سەرۆککۆمارێکی ڕیفۆرمخواز دەتوانێت لەم چوارچێوەیەدا گۆڕانکارییەک بێنێتە ئارا؟ شارەزایان لەو باوەڕەدان پێناچێت وەک ئەوەی وڵاتانی ڕۆژئاوایی هیوای بۆ بخوازن بتوانێت. هۆکاری ئەمەش بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە بڕیاری کۆتایی لای ڕێبەری باڵای ئێرانە، نەک سەرۆککۆمار، هەرچەندە سەرۆک کۆمار و تیمی سیاسەتی دەرەوە دەتوانن کاریگەرییان هەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزا بەسەر چەند کەس و کۆمپانیایەکی حەشدی شەعبی دەسەپێنێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر کێشەی بنەڕەتی پچڕانی کارەبای چەند گەڕەکێک چارەسەر دەکرێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی کورسی خوێندنی بەخۆڕایی لەڕێگەی ئاڤاوە گەیشتە 62 کورسی
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجینەی ئەمریکا سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت
- ڕاپۆرت
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وردەکاری ڕێککەوتنی حەماس و ئیسرائیل
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
8 تشرینی یەکەم
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
8 تشرینی یەکەم
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
8 تشرینی یەکەم
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- ڕاپۆرت
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وردەکاری ڕێککەوتنی حەماس و ئیسرائیل
- ڕاپۆرت
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا وردەکاری قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی غەززە ئاشکرا دەکات
- ڕاپۆرت
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێککەوتن بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی غەززە ڕاگەیێنرا
- ڕاپۆرت
- 6 تشرینی یەکەم
جەژنی جەما؛ یەكێك لە جەژنە هەرە گرنگەكانی ئێزدییەكان