
دیمەنی سەیرانگەیەکی پارێزگای هەولێر - وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
ژمارەیەک کۆمپانیا کە بەشێوەی فەرمی لە حکومەتی عێراق تۆمار نەکراون، پێشتر گەشتیاری خواروو و ناوەڕاستی عێراقیان هێناوەتە هەرێمی کوردستان، لەمەودوا ڕێگەیان پێنادرێت.
وێنە گەورەکە: ساڵانە ژمارەیەکی زۆر گەشتیار لە ناوەڕاست و باشووری عێراق ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن، بەشێک لەو گەشتیارانە لە ڕێگەی گرووپی گەشتیارییەوە دێن و ژمارەیەک کۆمپانیای وەهمیش فێڵیان لێدەکەن و پارەی زیادەیان لێ وەردەگرن.
لێدوانی فەرمی: ئەمەل جەلال، سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: لەگەڵ دەستەی گەشتوگوزاری عێراق ڕێککەوتوین بۆ ئەوەی ئەو کۆمپانیایانەی کە گەشتیار دەهێننە هەرێمی کوردستان بەپێی ڕێککەوتن بێت و مۆڵەت پێدراو بن لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندییەوە.
لە لایەکی دیکەوە:مەهدی غەزبان، بەڕێوبەری گشتیی فەرمانگەی بنکە گەشتیارییەکان لە گەشتوگوزاری عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: گومانی تێدانییە هەرێمی کوردستان شکۆی گەشتیارانی پاراستووە، دەبێت ڕێگەش بەو کۆمپانیایانە نەدرێت کە گەشتیار فریودەدەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 800 کۆمپانیای فرۆکەوانی و گەشتیاری هەیە، لە عێراقیش هەزار و 180 کۆمپانیای گەشتیاری هەن کەبەشێوەی فەرمی تۆمار کراون.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 18 خولەک لەمەوپێش
وادەی ناردن و دابەشکردنی مووچە بەئەگەری 99%
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
دڵشاد شەهاب بۆ ئاڤا: بەم زووانە حکومەتی نوێ ڕادەگەیەنین
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی وەرگەڕانی پاسێکی قوتابیان 14 کەس بریندار دەبن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
29 نیسان
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
29 نیسان
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
29 نیسان
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان