
دیمەنێكی كەركووک- ویكیی پیدیا
ئاڤا نیوز
گفتوگۆی نێوان لایەنە سیاسییەکانی کورد و عەرەب و تورکمان لە کەرکووک، بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستەکانی پارێزگاکە بە نهێنی بەردەوامە، تاوەکو ئێستاش نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن.
وێنە گەورەکە: دوای تێپەڕبوونی نزیکەی حەوت مانگ بەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق، ڕۆژی 11-7-2024 کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بەڕێوەچوو، بڕیار درا لە ماوەی مانگێکدا سەرجەم پۆستەکانی پارێزگاکە یەکلابکرێنەوە.
لێدوانی فەرمی: حەسەن مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، بە ئاڤا نیوزی گوت: تاوەکو ئێستا لایەنە سیاسییەکان سەبارەت بە پۆستەکانی پارێزگاکە و بەتایبەت پۆستی پارێزگار نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن، بەڵام گفتوگۆکان دوور لە چاوی میدیاکان بەردەوامن.
زانیاریی زیاتر: تاوەکو لایەنە سیاسییەکان نەگەنە ڕێککەوتن، کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک ناکرێت، تەنیا یەک مانگیش بۆ ئەو مەبەستە دیاری کراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: گفتوگۆی نێوان لایەنە سیاسییەکانی بۆ ئەوەیە، ئاخۆ پۆستی پارێزگاری کەرکووک هەر چوار ساڵەکە بۆ نەتەوەیەک بێت، یاخود ساڵ بە ساڵ بێت یانیش هەر دوو ساڵ جارێک بۆ نەتەوەیەک بێت؟
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم ژن لە مێژووی ژاپۆن توانی ببێتە سەرۆکوەزیران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل بۆ ئەمریکا: بەتەنیا هێرش دەکەینە سەر ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 کاتژمێر لەمەوپێش

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
9 کاتژمێر لەمەوپێش

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی سەیدسادق بەدەست کەمیی خزمەتگوزارییەوە دەناڵێنن
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی دزێک بە 150ملیۆن دینارەوە هەڵاتووە و ساڵێکە دەستگیر نەکراوە
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
خانمێک لە هەولێر حەوت دەفتەر دۆلاری لێ خوراوە و گۆشەگیر بووە





