
دەڕاسەیەک لە کاتی دروێنەکردن
ئاڤا نیوز
دادگەی فیدراڵیی عێراق تاتوێی دوو سکاڵای ژمارەیەک جووتیار و خاوەن زەوییەکانی پارێزگای کەرکووک دەکات، کە بەهۆی ئەو دوو بڕیارەوە زەوییەکانیان خراوەتە سەر وەزارەتەکانی کشتوکاڵ و دارایی عێراق.
وێنە گەورەکە: بەپێی خشتەی دانیشتنەکانی دادگەی فیدراڵی، بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە 21-7-2024 دادگەکە لەسەر پێنج سکاڵا کۆببێتەوە، دوو سکاڵایان لەلایەن جووتیاران و خاوەنە ڕەسەنەکانی بەشێک لە زەوییەکانی پارێزگای کەرکووک کراوە.
هۆکارە زانراوەکان: سکاڵای یەکەمیان لەلایەن ژمارەیەک جووتیارەوە لەسەر سەرۆکی پەرلەمان تۆمارکراوە، داوا دەکەن دادگە بڕیاری نادەستووری بوونی بڕیاری ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی هەڵوەشاوەی شۆڕش ژمارە 949ی ساڵی 1977 و یاسای یەکخستنی پۆلێنی زەوییەکانی دەوڵەت ژمارە 53ی ساڵی 1976 و تۆمارکردنیان بەناوی وەزارەتەکانی دارایی و کشتوکاڵ بدات.
زانیاریی زیاتر: سکاڵای دووەمیش بە هەمان شێوەی لەلایەن ژمارەیەک جووتیارەوە لەسەر سەرۆکی پەرلەمان کراوە، داوا دەکەن بڕیاری ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی هەڵوەشاوەی شۆڕش ژمارە 824ـی 16-8- 1976 بە نادەستووری بزانێت، بڕیارەکە تایبەتە بە تاپۆکردنی ژمارەیەک زەوی لە سنووری ناحیەی داقووق.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






