
وێنەی شیلان شەماڵ مستەفا
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ شیلان مستەفا وەک یەکەم کچە کورد مەشخەڵی ئۆڵیمپیادی پاریس هەڵدەگرێت و دەڵێت یەکەم کچە کوردم مەشخەڵی ئۆڵیمپیاد لەگەڵ هەزاران بەشداربووی دیکە هەڵدەگرم.
وێنە گەورەکە: 26ـی ئەم مانگە یارییەکانی ئۆڵیپمیاد لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا دەستپێدەکەن و تاوەکو 11ـی مانگی داهاتوو بەردەوام دەبن. پێش دەستپێکردنی یارییەکانیش مەشخەڵی ئۆڵیمپیاد لە ئەسینای پایتەختی یۆنانەوە دەست بە دەست دەگەیێنرێتە پاریسی پایتەختی فەرەنسا.
چیرۆکی سەرەکی: شیلان شەماڵ مستەفا یەکێکە لەو وەرزشوانانەی بانگهێشتکراوە بۆ هەڵگرتنی مەشخەڵی ئۆڵیمپیاد و یەکەمین کچە کوردە کە نوێنەرایەتی شارۆچکە بچووکەکەی دەکات کە ناوی فلۆرییە لە سنووری پاریسی پایتەختی فەرەنسا.
لێدوانی فەرمی: شیلان شەماڵ بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: کاتێک بەربژێر کرام بۆ ئەو کارە زۆر دڵخۆش بووم بەوەی وەک کۆچبەرێکی کورد شتێک بۆ خۆم لە جیهانی دەربەدەریدا بکەم، دوای ماوەیەکی کەم ئەو وەڵامەم وەرگرت کە چاوەڕێی بووم، ئەو بانگهێشتنامەیەم بەدەست گەیشت لەگەڵ ڕێنماییەکانی جلوبەرگ و مەدالیایەک کە ناوی خۆمی لەسەر بوو".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە 22-07-2024 شیلان مەشخەڵی ئۆڵیمپادی پاریس بۆ ماوەی 5 خولەک هەڵبگرێت، ئەم ڕووداوەش بۆ ئەو کچە کوردە دەبێتە مێژوویەکی گەورە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق و تورکیا ئامادەکاری بۆ واژۆکردنی ڕەشنووسێک لەبارەی ئاو دەکەن
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوردەكردنی بەرهەمە پاییزییەكان بۆ هەرێمی کوردستان قەدەغە كراوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەمڕۆ براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ڕادەگەیێنرێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
پسپۆڕێكی دەروونی: یاریی ڕۆبڵۆكس كاریگەریی نەرێنیی لەسەر دەروون و پەروەردەی منداڵان هەیە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
هاووڵاتییانی بانە توڕەن لە تێکدانی سرووشتی ناوچەکەیان
11 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆنترین شمشێرەکانی جیهان لە باکووری کوردستان دۆزراونەتەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی کورسی خوێندنی بەخۆڕایی لەڕێگەی ئاڤاوە گەیشتە 62 کورسی
21 کاتژمێر لەمەوپێش