
دیمەنی چەند سەوزە و میوەیەک. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
دوای پێگەیشتنی بەرهەمی ناوخۆیی بۆ وەرزی پاییز و سەرەتای زستان، بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی هەولێر، هاوردەکردنی بەرهەمەكانی هەنار، ترێ و سێو قەدەغە دەكات. قەدەغەكردنەكە تاوەكو 15ـی مانگی 12ـی ئەمساڵە و بۆی هەیە درێژیش بكرێتەوە.
وێنە گەورەکە: بەمەبەستی پاڵپشتیكردنی بەرهەمی خۆماڵی، ساڵانە لە وەرزی پێگەیشتنی بەرهەمی ناوخۆیی، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان بەهەماهەنگیی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەكانی کشتوکاڵی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، بەپێی تایبەتمەندی کشتوکاڵیی هەر ناوچەیەك و بە لەبەرچاوگرتنی ڕۆژژمێری كشتوكاڵی، قەدەغەی هاوردە دەخەنە سەر چەند بەرهەمێک.
لێدوانی فەرمی: هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، ئەو بەرهەمە ڕووەكیانەی كە بە بەرهەمی پاییزە ناسراون، لەوانەش؛ هەنار، ترێ و سێو، هاوردەكردنیان قەدەغە كراوە، ئەو بڕیارەش تاوەكو 15-12-2025 بەردەوام دەبێت و لە ئەگەری زۆری بەرهەمی ناوخۆیی، بڕیاری قەدەغەكردنی هاوردەكردنیان درێژ دەكرێتەوە.
هێمن سەید موراد ئەمانەشی وت:
٠ هەندێك بەرهەمی ناوخۆیی، هاوردەكردنیان بە درێژایی ساڵ قەدەغەیە، لەوانەش؛ پەتاتە، سەوزەواتەكان بەشێوەیەكی گشتی، قارچك، هێلكەی خواردن و گۆشتی مریشك، بەو پێیەی بەرهەمی ناوخۆیی بەدرێژایی ساڵ لەئاستی پێداویستی ناوخۆیی زیاترە و ئەو بەرهەمانە كۆگا دەكرێن، بۆیە هاوردەكردنیان بەیەكجاری قەدەغە كراوە.
٠ بەشێكی دیكە لە بەرهەمە ڕووەكییەكان لەوانەش؛ كولەکە و خەیار، لەنێوان ڕێككەوتی 1ـی مانگی پێنجەوە تاوەكو سەرەتای ساڵ، هاوردەكردنیان قەدەغە دەكرێت و، دوای ئەو ڕۆژەش، باج دەخرێتە سەر هاوردەكردنیان.
٠ بەرهەمە وەرزییەكان، تەنیا لەكاتی پێگەیشتنی ئەو بەرهەمانە لە وەرزێكی دیاریكراو، هاوردەكردنیان بۆ چەند مانگێك قەدەغە دەكرێت و لابردنی قەدەغەكردن یاخود درێژكردنەوەی، بەندە بە بڕی بەرهەمی ناوخۆیی و پێداویستیی هاونیشتمانیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 7 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 35 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 59 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 15 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 59 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






