هەژماری من شوێنی ئامێرەكانی ڕاكێشانی پارە لە پارێزگای سلێمانی بڵاو دەکاتەوە
- کوردستان
- 10 تشرینی یەکەم

دیمەنی شاری سلێمانی و ئامێری ڕاکێشانی پارە. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
تیمی 'هەژماری من' ئاشكرای دەكات، ئێستا لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و ڕاپەڕین، 29 ئامێری ڕاكێشانی پارە (ATM) هەن، پلانیش هەیە لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی مووچەخۆران لە هەژماری من، دەیان ئامێری دیكەش زیاد بكرێن.
چیرۆكی سەرەكی: تیمی هەژماری من، ناونیشانی ژمارەیەك ئامێری نوێی ڕاكێشانی پارە لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین و گەرمیان بڵاودەكاتەوە، ئەوانەی لە هەژماری من تۆماركراون و خاوەنی كارتی بانكین، دەتوانن لەمەودوا سەردانی نزیكترین ئامێری ڕاكێشانی پارە بكەن بۆ وەرگرتنی مووچەكانیان.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەك لە تیمی هەژماری من بە ئاڤای ڕاگەیاند، ئێستا لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەردوو ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین، 29 ئامێری ڕاكێشانی پارە هەن، زیاتر لە 83 هەزار مووچەخۆری ئەو سنوورە كە خاوەنی هەژماری بانكین، دەتوانن لەڕێگەی ئەو ئەی تی ئێم ـانەوە مووچەكانیان وەربگرن.
زانیاریی زیاتر: لە سەنتەری شاری سلێمانی، 19 ئامێری ATM هەن كە كەوتوونەتە ئەو شوێنانە:
- شەقامی سالم، بەردەم سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی.
- شەقامی سلێمانی - كەركووك، بەرامبەر بینای پارێزگای سلێمانی.
- بەكرەجۆ ، بەرامبەر فەرمانگەی دادنووسی سلێمانی.
- پەیمانگەی كولتووری كوردی.
- بەرامبەر بانكی خوێن.
- شەقامی سالم، بەردەم پەروەردەی سلێمانی.
- شەقامی ئیبراهیم پاشا، نزیك قوتابخانەی گۆیژە.
- سەروەری، بەردەم قوتابخانەی یو ئێس.
- شەقامی مەلیك مەحموود، نزیك هەڵەبجە گرووپ.
- تووی مەلیك، باخچەی مامۆستا فەرەیدوون عەلی ئەمین.
- بەردەم مزگەوتی قازی محەممەد.
- شەقامی مەلیك مەحموود، نەخۆشخانەی ڤێتێرنەری.
- باخی گشتیی سلێمانی.
- شەقامی سالم، چێشتخانەی طبیخ.
- كانی با، پەیمانگەی ناشناڵ.
- بەكرەجۆ، بەردەم بەڕێوەبەرایەتیی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی.
- گەڕەكی كوردسات، بەردەم قوتابخانەی كەریم زەندی كچان.
- شەقامی مامۆستایان، بەردەم قوتابخانەی ڕیسپێكت.
- تووی مەلیك، بانكی ئیسلامی، بەردەم باخچەی شەهید فەرەیدوون عەلی ئەمین.
لە سەنتەری شاری ڕانیە، چوار ئامێری ATM هەن كە كەوتوونەتە ئەو شوێنانە:
- شەقامی پێنجی ئازار، بەرامبەر ناوەندی وەرزش و لاوانی ڕانیە.
- شەقامی ڕانیە - چوارقورنە، نزیك بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی ڕاپەڕین.
- باخچەی ڕاپەڕین.
- بەردەم بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی ڕاپەڕین.
لە شارۆچكەی چەمچەماڵ، دوو ئامێری ڕاكێشانی پارە دانراون كە كەوتوونەتە ئەو شوێنانە:
- نزیك سەرۆكایەتی زانكۆی چەرمۆ.
- نزیك بەرگریی شارستانیی چەمچەماڵ.
لە شارۆچكەی قەڵادزێ، لە باخچەی هیوا، نزیك بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی پشدەر دانراوە.
- لە چوارقوڕنە، لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی چوارقورنە.
- لە كەلار، لە بەردەم بانكی جیهان.
- لە شارەزوور، لەبەردەم بانكی شارەزوور.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا چیرۆکی ڕاستەقینەی فڕێدانی کەللەسەری گوێدرێژێک ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان فاوندەیشن پڕۆژەی ژینگەدۆستی بۆ 100 قوتابخانە ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی بارانباراین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامی هەوراز گوڵپی بۆ چەمچەماڵ: عەیبە ئەم شارە ئاوا بێنازە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
19 کاتژمێر لەمەوپێش

سێ ملیۆن کەس لە پرۆژەکانی کوردستان فاوندەیشن سوودمەند بوون
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دیاردەی جگەرەکێشان لە نێو خانمانی عێراق سنووری عەیبەی کۆمەڵایەتی تێدەپەڕێنێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا چیرۆکی ڕاستەقینەی فڕێدانی کەللەسەری گوێدرێژێک ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان فاوندەیشن پڕۆژەی ژینگەدۆستی بۆ 100 قوتابخانە ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی بارانباراین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامی هەوراز گوڵپی بۆ چەمچەماڵ: عەیبە ئەم شارە ئاوا بێنازە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بیر لە پێدانی سیستمی بەرگری بە هەرێمی کوردستان دەکەینەوە






