وتەبێژی بزووتنەوەی فەتح بۆ ئاڤا: ئێمە پاڵپشتیی کورد بۆ غەززە لەبیر ناکەین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 تشرینی یەکەم
ئاڤا نیوز
وتەبێژی بزووتنەوەی فەتح بۆ ئاڤا میدیای دەڵێت: لەو دۆخەی بەسەر غەززە هات، کورد پاڵپشتی دارایی خەڵکی غەززەی کرد و لە ڕاگەیاندنەکانیش خەڵکییان لەبیر نەکرد و ئێمەش ئەوە لەبیر ناکەین.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ هەینی ڕێککەوتنی وەستانی شەڕ لە غەززە چووە بواری جێبەجێکردن و سەدان هەزار ئاوارە گەڕانەوە بۆ ئەو شوێنانەی لە شارەکە لێی ئاوارە ببوون.
لێدوانی فەرمی: عەبدولفەتاح دەولە، وتەبێژی بزوصتنەوەی فەتح لە ڕامەڵڵا بۆ ئاڤا میدیا دەڵێت: زۆر پێزانیمان بۆ ئەم هەوڵە برایانەی گەلی کورد هەیە، گەلی فەڵەستین پەیوەندییەکی قووڵی لەگەڵ کورد هەیە. لەم قۆناغە لە ڕووی دارایی و لە ڕووی ڕاگەیاندنەوە کورد پاڵپشتیمان بوون، ئێمە ئەو هەڵوێستەی کورد لەبیر ناکەین.
وتەبێژی بزووتنەوەی فەتح دەشڵێت: ئێمە هاوکاری جێبەجێکردنی ئەم ڕێککەوتنە دەبین، باشترین چارەسەر بوونی دوو دەوڵەتە. ئێمە لەگەڵ وڵاتانی نێودەنگیر ڕێککەوتووین بەشدارییەکی کارامان لە بووژانەوەی غەززە دەبێت، هاوکات لە غەززە لیژنەیەکی تایبەتمەندمان دروستکردووە و سەر بە گرووپە چەکدارەکان نین و ڕۆڵی کارایان دەبێ لە ئاوەدانکردنەوەی غەززە و ئێمە ئامادەیی هەموو جۆرە هاوکارییەکین.
زانیاریی زیاتر: لەبارەی یەکگرتوویی هێزە فەڵەستینییەکان، عەبدولفەتاح دەولە وتی، ئێمە وەک هێزە فەڵەستینییەکان پەرتەوازەین، بەداخەوە هەندێ لایەنی فەڵەستینی لەگەڵ وڵاتانی دەرەکی دەستیان تێکەڵ کرد. خواستی ئێمە دروستکردنی یەک دامەزراوەی شەرعییە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بزووتنەوەی فەتح، لە یەکی مانگی 12ـی ساڵی 1965 دروستبووە، خۆیان دەڵێن "ئامانجی دروستبوونمان ڕووبەڕووبونەوەی داگیرکارییەکانی ئیسرائیلە". ئەو بزووتنەوەیە تا ساڵی 2006 بەهێزترین بزووتنەوەی فەڵەستینی بوو، بەڵام لە هەڵبژاردنی ئەو ساڵە حەماس توانی زۆربەی کورسییەکانی ئەنجومەنی یاسادانانی فەڵەستینی بەدەستبهێنێت و فەتح ڕووبەڕووی شکستێکی گەورە بکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





