
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا و فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە و دوای کۆبوونەوەکە کۆنگرەیەکی هاوبەشی ڕۆژنامەوانییان ئەنجامدا. تێیدا پرسی ئاو و هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان لەنێوان هەردوولا تاوتوێ کرا.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ هەینی 10-10-2025، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق سەردانی ئەنقەرەی پایتەختی تورکیای کرد و لەگەڵ هاکان فیدان هاوتا تورکییەکی پرسی ئاویان تاوتوێ کرد.
لێدوانی فەرمی: لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق وتی، ئامانجی سەرەکی سەردانەکەمان بۆ ئەنقەرە پەیوەندی بە پرسی ئاوەوە هەیە، لەگەڵ تورکیا سەبارەت بە ئاو گەیشتوینەتە ڕەشنووسی ڕێککەوتنێک کە پەیوەندیی بە چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ بەڕێوەبردنی ئاوەوە هەیە و بەم نزیکانە واژۆیان لەسەر دەکرێت.
لەبەرامبەردا: هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، کێشەی ئاو لەگەڵ عێراق هاوبەشە، عێراقییەکان پێویستیان بە ئاوە، ئێمەش هەوڵی چارەسەرکردنی قەیرانەکە دەدەین، بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا ئاستی ئاوی بەنداوەکان نزم بووەتەوە.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: سەبارەت بە وزە، هاکان فیدان وتی: تورکیا دەتوانێت خزمەتگوزاری بەرچاو سەبارەت بە ژێرخانی وزە لە عێراقدا پێشکەش بکات، دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە عێراقەوە بۆ تورکیا هەنگاوێکی ئومێدبەخشە.
فیدان ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەوان هەڵوێستی عێراق لەبارەی دۆخی سووریا و هەوڵەکانیان لە بەرەنگاربوونەوەی داعش بەرز دەنرخێنن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 54 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






