
کەتائیبی حیزبوڵڵا کە لە لیستی تیرۆری ئەمریکادایە، لایەنی کارای هەرە گرنگی "هێزەکانی حەشدی شەعبی"یە کە لەلایەن محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران پارەدار دەکرێن.
کاتێک ویلایەتە یەگکرتووەکان لە 3 و 7ی شوباتی 2024، ژمارەیەک لە ئەندامانی "کەتائیبی حیزبوڵڵا"ی کوشت، پێنتاگۆن بەشێوەیەکی هەڵە هەوڵیدا بانگەشەی ئەوە بکات کە ئامانجی ئەوە نەبووە ئەندامانی "حەشدی شەعبی" بەئامانج بگرێت، کە بەشێکن لە چوارچێوەی هێزە ئەمنییەکانی عێراق بەسەرۆکایەتیی سەرۆکوەزیرانی عێراق و مووچەکانیان لەلایەن "لیژنەی سەرۆکوەزیران بۆ هێزەکانی حەشدی شەعبی" خەرج دەکرێت.
لە 5ی شوباتی 2024، لیوا بات ڕایدر، سکرتێری ڕۆژنامەڤانی پێنتاگۆن ڕایگەیاند، ئەو کەسانەی کراونەتە ئامانج بەشێک نین لە هێزاکانی حەشدی شەعبی، سەرەڕای ئەوەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بریندارەکانی حەشدی شەعبی بەسەرکردەوە. دواتر لە 8ی شوباتی 2024دا لیوا بات ڕایدر ئاماژەی بەوەدا فەرماندەی کەتائیبی حیزبوڵڵا کە لە هێرشێکی ئەمریکادا لە 7ی شوبات کوژرا، ئەندامی هێزەکانی حەشدی شەعبی نەبووە، بەڵکو فەرماندە بووە لە کەتائیبی حیزبوڵڵا. دیسانەوە ئەمە بە ئاسانی ڕەتکرایەوە.
ئەبو باقر ساعدی، ڕاوێژکاری نووسینگەی فەرماندەی بەڕێوبەرایەتیی ئاسایشی ناوەندی سەر بە هێزەکانی حەشدی شەعبی بەسەرۆکایەتیی ئەبو زەینەب ئەللامی کە ناوی ڕاستەقینەی (حوسێن فەلاح عەزیز ئەللامی)یە، تیرۆریستێکی سەر بە کەتائیبی حیزبوڵڵایە و لە لیستی سزاکانی ئەمریکادایە بەتۆمەتی پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ. دوای مردنی ئەبو باقر ئەوەی ئاشکراکرد کە سەر بە هێزەکانی حەشدی شەعبی بووە.
لەکاتی ئامادەبوونی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە واشنتنی پایتەخت، گرنگە ڕاستییەکان سەبارەت بە پەیوەندیی ڕاستەوخۆی نێوان کەتائیبی حیزبوڵڵا و حکومەتی عێراق دووپات بکرێنەوە، لەوانەش نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق.
عەبدولعەزیز محەممەداوی کە هاوکات بە (ئەبوو فەداک) ناسراوە، سەرۆکی ئەرکانی هێزەکانی حەشدی شەعبی و فەرماندەی باڵای ئۆپەراسیۆنەکانە، تیرۆریستێکی سەر بە کەتائیبی حیزبوڵڵایە و لە لیستی تیرۆری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادایە. لەلایەن عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران لە ڕۆژی 5ی نیسانی 2024 وەکو ڕێبەری خۆی دەستنیشانی کرد.
ئەمەش بەو مانایە دێت کە کەتائیبی حیزبوڵڵا وەرگری یەکەم و سەرەکی زیاتر لە 2.6 ملیار دۆلارە لە بودجەی ساڵانەی حکومەتی عێراق بۆ هێزەکانی حەشدی شەعبی. کە لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجوومەنی وەزیران و نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە مۆڵەتی پێدانی ئەو بڕە پارەیەیان لە پارەکانی دەوڵەتی عێراق بە بەرپرسانی کەتائیبی حیزبوڵڵا داوە.
ئەبوو زەینەب ئەللامی ئەو بەرپرسە ئەمنییەی نێو هێزەکانی حەشدی شەعبی، یەکێکە لەو تیرۆریستانەی ناوی لە لیستی سزاکانی ئەمریکادا هەیە.
کەتائیبی حیزبوڵڵا لیواکانی 45 و 46 و 47 هێزەکانی حەشدی شەعبی بەڕێوەدەبات کە لەلایەن دەوڵەتەوە پارەدار دەکرێن، ئەو زنجیرە فەرماندەییە لەژێر ناوی دەستەی حەشدی شەعبی لە نووسینگەی سەرۆکوەزیران و دواتر تا سەرۆکوەزیران درێژدەبێتەوە.
هاوکات کەتائیبی حیزبوڵڵا بەشی هەواڵگری و مووشەک و دژەزرێپۆشی سەر بە هێزەکانی حەشدی شەعبی و یەکی هێزی تایبەتی 313 و یەکەی هەواڵگری 101 بەڕێوەدەبات کە هەردووکیان لەژێر فەرماندەیی (ئەبو فەداک)دان.
لە ماوەی ڕابردوودا کەتائیبی حیزبوڵڵا ڕاستەوخۆ بەرپرسیار بووە لە:
- کوشتنی سێ ئەمریکی لە 28ی کانوونی دووەمی 2024 لە ئوردن.
- ڕفاندنی ئەلیزابێس تسورکۆڤ، لێکۆڵەری زانکۆی پرینستۆن پێش ساڵێک لەمەوبەر لە بەغدا.
- سەرکردایەتی دەیان هێرشی مووشەکی بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە ناوی "مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق" بۆ سەر بنکە ئەمریکییەکان لە "ئەسەد" و "تەنف" و "بورجی 22".
- هەڕەشەکردن بە پڕچەککردن و مەشقپێکردنی بزووتنەوە هەڵگەڕاوەکان لە سعودیە و بەحرەین و ئوردن.
لەکاتێکدا محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی واشنتن دەکات، گرنگە هەموو دەزگاکانی ڕاگەیاندن و هەموو بەرپرسانی کۆنگرێسی ئەمریکا ڕاستەوخۆ پرسیار لە سوودانی بکەن سەبارەت بە پەیوەندی سەرۆکوەزیران لەگەڵ کەتائیبی حیزبوڵڵا، کە لەلایەن ئەمریکاوە وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی دەستنیشان کراوە.
بەو پێیەی کە محەممەد شیاع سوودانی فەرماندەی باڵای هێزەکانی حەشدی شەعبییە، دەتوانێت ئەندامانی کەتائیبی حیزبوڵڵا لەنێو ڕیزەکانی حەشدی شەعبی دەربکات و بە نووکە قەڵەمێکیش مووچەکانیان ڕابگرێت، بەڵام ئەو کارە ناکات. جگە لەوەش، بەدواداچوون بۆ پێشێلکارانی مافی مرۆڤ و بکوژ و ڕفێنەران ناکات لەناو یەکەی کەتائیبی حیزبوڵڵا لە هێزە ئەمنییەکانی عێراق، هەروەها دوای ساڵێک لە بەدیلگرتنی ئەلیزابێس تسورکۆڤ لەلایەن کەتائیبی حیزبوڵڵا، هێشتا ئازادکردنی مسۆگەر نەکردووە کە سوودانی دەسەڵاتی فەرمی بەسەریاندا هەیە.
سەرچاوە: پەیمانگەی واشنتن
نوێترین بیروڕا
هات.. دەستی ئاوەدانی مەسرور بارزانی بەرەو سلێمانی هات
19 تشرینی یەکەم
"كردمان، نەک دەیكەین"؛ قۆناغی نوێی بانگەشەی هەڵبژاردن
15 تشرینی یەکەم
هەڵبژاردن و دووبارە دڵنیاکردنەوە لە فرە جەمسەریی لە عێراقدا
14 تشرینی یەکەم
ڕووی ڕاستەقینەی ئیسلام ترسە یان خۆشەویستی؟
14 تشرینی یەکەم
شەوی سووری كریپتۆ: چۆن ترەمپ بازاڕی بیتکۆین و دراوە ئەلیكترۆنییەكانی هەژاند؟
11 تشرینی یەکەم
ڕۆژی جیهانیی دەرووندروستی: قەیرانە نێوخۆییەکان مەترسین لەسەر دەروونمان، چۆن؟
10 تشرینی یەکەم
لابردنی سفرەکان لەسەر دراو: چارەسەرێکی ڕیشەیی یان کات کوشتنێکی ژمێرەیی؟
10 تشرینی یەکەم
مەسرور بارزانی، هێزێک بۆ گۆڕینی قەیران بە بونیادی ستراتیژی
9 تشرینی یەکەم
لە هەردوو ستادیۆمی ئامەد و وانەوە؛ جاڕدانی مانیفێستی کوردبوون
7 تشرینی یەکەم
دۆخی عێراق و هەڵبژاردنەکان و دواکەوتنی پێکهێنانی کابینەی نوێ
1 تشرینی یەکەم
- بیروڕا
- 19 تشرینی یەکەم
هات.. دەستی ئاوەدانی مەسرور بارزانی بەرەو سلێمانی هات
- بیروڕا
- 15 تشرینی یەکەم
"كردمان، نەک دەیكەین"؛ قۆناغی نوێی بانگەشەی هەڵبژاردن
- بیروڕا
- 14 تشرینی یەکەم
ڕووی ڕاستەقینەی ئیسلام ترسە یان خۆشەویستی؟