جیهان

داواکاری گشتیی ئیتالیا لێکۆڵینەوە دەکات؛ دەوڵەمەندەکانی ئەورووپا بۆ 'خۆشی' خەڵکی بۆسنەیان کوشتووە

لێکۆڵینەوەکە لەسەر بنەمای سکاڵایەکی یاساییە کە لەلایەن ئیزیۆ گاڤازینی، نووسەرێکی میلانۆییەوە پێشکەش کراوە و بەڵگەی لەسەر ئەو تۆمەتانە کۆکردووەتەوە. هەر سەبارەت بەمە ڕاپۆرتێک لەلایەن سەرۆکی پێشووی شارەوانیی سەرایڤۆوە بۆ داواکارانی گشتیی میلانۆ نێردراوە.