ئەمریکا و کۆریای باشوور وردەکارییەکانی ڕێککەوتنی بازرگانی و ئەمنی نێوانیان ئاشکرا دەکەن
- جیهان
- 14 تشرینی دووەم

لی جای میونگ، سەرۆکی کۆریای باشوور و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
دوای چەند مانگێک لە گفتوگۆی چڕ لەنێوان هەردوو هاوپەیمانەکە، ئەمریکا و کۆریای باشوور وردەکارییەکانی ڕێککەوتننامەی بازرگانی و ئەمنیی نێوانیان ئاشکرا کرد کە لە کۆتایی مانگی 10ـدا واژۆ کرا.
چیرۆکی سەرەکی: لە دوای کۆبوونەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، و لی جای میونگ، سەرۆکی کۆریای باشوور، ڕێککەوتنی نێوان ئەو دوو وڵاتە واژۆ کرا و تێیدا باس لەوە کرا سیئۆل وەبەرهێنان لە ئەمریکا دەکات و لەبەرامبەریشدا ئەمریکا باجەکانی سەر ئەو وڵاتە کەمدەکاتەوە.
زانیاریی زیاتر: ئەمریکا باجەکانی تا 15% لەسەر بەرهەمە هاوردەکراوەکانی کۆریای باشوور کەمدەکاتەوە، لەوانە ئۆتۆمبێل و پارچەکانی و دەرمان. کە ڕێژەی باجی ئێستای ئەمریکا لەسەر ئۆتۆمبێلە کۆرییەکان 25%، لەکاتێکدا پیشەسازی ئۆتۆمبێل 27%ـی بەرهەمی هەناردەکراوی کۆریای باشوور بۆ ئەمریکا پێکدەهێنێت، هاوکات ئەمریکا باجەکانی لەسەر هەندێک بەرهەم، لەوانە دەرمان، فڕۆکە و پارچەکانی، هەڵدەگرێت.
لەلایەکی دیکەوە: کۆریای باشوور ڕازی بووە بە بەهای 150 ملیار دۆلار لە کەرتی کەشتی سازی و 200 ملیار دۆلار لە کەرتە ستراتیژییەکانی وەک نیمچە گەیەنەرەکان، بایۆتەکنەلۆژیا و وزە تا مانگی یەکی 2029 لە ئەمریکا وەبەرهێنان بکات.
ئەمەش بزانە: لە بواری بەرگریدا سیئۆل زۆر پشت بە پشتیوانی واشنتن دەبەستێت ئەمەش بۆ دوورخستنەوەی هەڕەشە بەردەوامەکانی چین و بڕیارە تا ساڵی 2030 بە بەهای 25 ملیار دۆلار کەرەستەی سەربازی لە ئەمریکا بکڕێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون





