
دیمەنی هەلیکۆپتەرێکی ئەمریکی. وێنە؛ ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
کۆمپانیا گەورەکانی ئەمریکا فێڵیان لە سوپای وڵاتەکەیان کردووە و بە نرخی زۆر کەرەستە و کەلوپەلی سەربازییان پێ فرۆشتوون، لە کاتێکدا بژاردەی هەرزانتریشیان هەبووە.
چیرۆکی سەرەکی: ماوەیەکە چاودێران و هەندێک لە یاسادانەرانی ئەمریکا تێبینیان لەسەر ئەو ڕێککەوتننانەی حکومەتەکەیان هەیە کە لەگەڵ کۆمپانیاکانی بەرگری ئەنجامدراون و پارەیەکی زۆر دراوە بە کەرەستە سەربازییەکان.
لێدوانی فەرمی: دان دریسکۆڵ، سکرتێری سوپای ئەمریکا، ڕایگەیاند، ئەو کۆمپانیایانەی لە بواری بەرگریدا حکومەتی ئەمریکا گرێبەستی لەگەڵ کردوون، فێڵیان لە خەڵکی ئەمریکا و پێنتاگۆن و سوپاش کردووە، بەڵام ئێستا پڕۆسەکە گۆڕاوە و چیتر ڕێگەنادرێت کۆمپانیاکان فێڵ لە سوپای ئەمریکا بکەن.
زانیاریی زیاتر: کۆمپانیا گەورەکان هەموو جۆرە سیستەمێک بۆ سوپای ئەمریکا دابین دەکەن لەوانە، فڕۆکەی جەنگی F-35، سیستمی بەرگری، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیش.
ئەمەش بزانە: هەفتەی ڕابردوو، ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاوی کردەوە، سوپای ئەمریکا ئامانجیەتی لە دوو بۆ سێ ساڵی داهاتوودا لانیکەم یەک ملیۆن درۆن بکڕێت و لەبری کۆمپانیا گەورەکان، دەیەوێت لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانە کار بکات کە درۆنی وا بەرهەم دەهێنن کە دەکرێت لە بواری بازرگانیشدا بەکاربهێنرێن.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 56 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






