هەواڵ

ڕووسیا هێرشی کردە سەر دوو شاری گەورەی ئۆکرانیا

هێرشەکەی بەرەبەیانیی ئەمڕۆی ڕووسیا بۆسەر ئۆکرانیا، قەیرانی وزەی لەو وڵاتە قووڵتر کردەوە و ڤیتالی کلیتچۆ، سەرۆکی شارەوانی کیێڤیش دەڵێت: بەهۆی ئەو هێرشانەوە هەزار و 940 باڵەخانەی نیشتەجێبوون بەبێ وزەی گەرمی و کارەبا ماونەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا زیاتر لە 600 هەزار کەس شاری کیێڤیان جێهێشتووە.