ئاسایشی سەر بە هەسەدە: سوپای سووریا بە مووشەکی "گراد" بۆردومانی گەڕەکە کوردییەکان دەکات
- هەواڵ
- 8 کانوونی دووەم

بەکارهێنانی مووشەک بۆ بۆردومانی گەڕەکە کوردییەکانی سووریا
ئاڤا نیوز
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە حەلەب، بەرپەرچدانەوەی هێرشێکی چڕی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە حکوومەتی دیمەشقیان بۆ سەر هەردوو گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە ڕاگەیاند؛ لە پێکدادانەکاندا زیانی قورسی گیانی و ماددی بە هێرشبەران گەیشتووە.
وێنە گەورەکە: حکوومەتی سووریا دوای سێ ڕۆژ لە تۆپبارانی چڕ، بژاردەی سەربازیی بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی گەڕەکە کوردییەکانی ناو شاری حەلەب تاقی کردەوە. ئەمە گەورەترین هەوڵی دیمەشقە بۆ کۆتاییهێنان بەو پێگە سەربەخۆیەی کە ساڵانێکی زۆرە لە ناو جەرگەی حەلەبدا لەژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی ئاسایش و یەپەگەدایە.
چیرۆکی سەرەکی: بەپێی ڕاگەیێنراوی فەرمیی ئاسایشی سەر بە هەسەدە لە حەلەب، هەزاران چەکدار بە پاڵپشتیی زیاتر لە 60 تانک و زرێپۆش و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژ هێرشیان کردووە و لەو ژمارەیە تانکێک و پێنج ئۆتۆمبێلی سەربازی تێکشکێنراون، هەروەها حەوت فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژ خراونەتە خوارەوە. دەیان چەکداری سەر بە دیمەشق لە کاتی هەوڵی پێشڕەویدا کوژراون.
باس لەوەشکراوە، سوپای سووریا مووشەکی "گراد" و تانکی بۆ بۆردومانکردنی گەڕەکەکان بەکارھێناوە.
لێدوانی فەرمی: ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب: "ئێمە حکوومەتی دیمەشق بە بەرپرسیاری تەواوی ئەم هێرشە دەزانین. جەخت دەکەینەوە کە مافی ڕەوای خۆمانە بە هەموو شێوەیەک بەرگری لە گەل و ناوچەکانمان بکەین و ڕێگە نەدەین هیچ هێزێک ئاسایشی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە تێکبدات."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون




