زیاتر لە 142 هەزار کەس لە حەلەب ئاوارە بوون

شەیری بکە لە:
زیاتر لە 142 هەزار کەس لە حەلەب ئاوارە بوون

دیمەنی ئاوارەبوونی دانیشتووانی گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب. وێنە؛ AA

ئاڤا نیوز

لیژنەی ناوەندیی وەڵامدانەوە لە حەلەب ڕایگەیاند، لەگەڵ دەستپێکردنی شەپۆلی ئاوارەبوون، تا ئێستا 142 هەزار مەدەنی لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە چوونەتە دەرەوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: لیژنەکە لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، تەنیا لە ئەمڕۆدا 13 هەزار کەس لە ڕێگەی 80 پاسەوە گوازراونەتەوە بۆ 12 ناوەندی حەوانەوە لەناو شار و ناوچەکانی عەفرین و عەزاز، تاوەکو لە مەترسییەکانی شەڕ بپارێزرێن.

هەر بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکە، لەکاتی پڕۆسەی چۆڵکردنەکەدا، بەهۆی پێکدادانەکانەوە 10 کەس گیانیان لەدەستداوە و 88 کەسی دیکەش برینداربوون.

زانیاریی زیاتر: لیژنەکە جەخت دەکاتەوە، تیمە پزیشکییەکان خەریکی فریاگوزاریی سەرەتایین، بەڵام بەهۆی مەترسییە ئەمنییەکان، هێشتا ناتوانرێت بگەنە ژمارەیەک نەخۆش کە لەناو گەڕەکەکاندا گیریان خواردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ