مەزڵووم عەبدی: بەردەوامیدان بە شەڕ و زمانی جەنگ بۆ سەپاندنی چارەسەری تاکلایەنە، قبووڵکراو نییە
- هەواڵ
- 8 کانوونی دووەم

مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)
ئاڤا نیوز
مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، بڵاوەپێکردنی تانک و تۆپهاوێژ لە گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب بە هەوڵێک بۆ سەپاندنی "چارەسەری تاکلایەنە" و تێکدانی دەرفەتەکانی دانوستان دەناسێنێت.
وێنە گەورەکە: ئەم ئاڵۆزییە سەربازییە لە کاتێکدا دێت کە پرۆسەی گفتوگۆ بۆ چارەسەری کێشەکان بەردەوامە. بە بڕوای مەزڵووم عەبدی، پەنابردنی هێزەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق بۆ زمانی چەک، هاوشێوەی ئەو ئەزموونە تاڵانەیە کە پێشتر لە ناوچەکانی کەناراو و سوەیدا ڕوویاندا و گەیشتنە ئاستی "تاوانی جەنگ".
لێدوانی فەرمی: فەرماندەی گشتیی هەسەدە پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتووە: هێرشکردن و هەوڵی چوونە ناو گەڕەکەکان لە کاتی بەڕێوەچوونی دانوستانەکاندا، متمانە لەناو دەبات و دەرفەتی ڕێککەوتن پەک دەخات.
٠ بۆردومانکردنی خەڵکی بێدفاع و کۆچپێکردنیان، زەمینەسازییە بۆ گۆڕانکاریی مەترسیدار لە پێکهاتەی دانیشتووانی شارەکە.
٠ هەسەدە جەخت لەوە دەکاتەوە کە لەگەڵ خەڵکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە دەمێنێتەوە و هەوڵە دیپلۆماسییەکانیشی بۆ ڕاگرتنی هێرشەکان چڕ کردووەتەوە.
٠ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە لە بەشێكی دیکەی پەیامەکەیدا دەڵێت: "بەردەوامبوون لەسەر نەهجی شەڕ و زمانی تووندوتیژی بۆ سەپاندنی چارەسەری تاکلایەنە قبووڵکراو نییە. بڵاوەپێکردنی تانک لەناو گەڕەکەکان و بۆردومانکردنی مەدەنییەکان، هەزاران هاووڵاتیی گیرخواردوو دەخاتە بەر مەترسیی کۆمەڵکوژی."
زانیاریی زیاتر: فەرماندەی گشتیی هەسەدە هاوخەمیی قووڵی خۆی بۆ کەسوکاری شەهیدانی هێرشەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو دەربڕی و هیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ بریندارەکان خواست.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون




