ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت و پۆستی سەرۆککۆمار
- هەواڵ
- 8 کانوونی دووەم

ئاڤا نیوز
شاندی دانوستانكاری پارتی و یەكێتی لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لە هەولێر كۆبوونەوە؛ تەوەری سەرەكیی گفتوگۆكان وەڵامی یەكێتی بوو بۆ پەیامی هۆشیار زێباری بۆ بافڵ تاڵەبانی لەبارەی پۆستی سەرۆككۆماری عێراق و كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
وێنە گەورەكە: پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەوڵدایە بەرلەوەی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق یەكلایی بكرێتەوە لەناوخۆ بابەتی پێكهێنانی كابینەی دەیەم یەكلایی بكرێتەوە، مەرجی سەرەكیی پارتیش بۆ پشتیوانیكردنی كاندیدی یەكێتی لە بەغدا بۆ پۆستی سەرۆككۆمار ئەوەیە: دەبێت پێش 28ـی ئەم مانگە (كە دوا وادەی هەڵبژاردنی سەرۆككۆمارە)، پەرلەمانی كوردستان كارا بكرێتەوە، سەرۆكی هەرێم هەڵبژێردرێت و مەسرور بارزانی بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت ڕابسپێردرێت.
چیرۆكی سەرەكی: ئەمڕۆ پێنجشەممە هەردوو شاندی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەبارەگای مەكتەب سیاسی یەكێتی لە هەولێر كۆبوونەوە.
زانیاریی تایبەت: بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست ئاڤا میدیا كەوتووە، هەردوولا لەسەر كارنامەی هاوبەشی حكومەت هاوڕان كە پێشتر لەسەری رێككەوتبوون، هاوكات لەسەر دابەشكردنی پۆستەكانی حكومەتی كوردستان و مەسەلەی سەرۆككۆمار بیروڕایان ئاڵوگۆڕ كردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاڤا زانیویەتی كۆبوونەوەی ئەمجارە بەراورد بە كۆبوونەوەی پێشتر باشتر بووە، لە هەندێك شت لێكتێگەیشتن هەبووە، بەڵام لە پرسی سەرۆككۆمار نەگەیشتوونەتە ڕێككەوتن.
زانیاریی زیاتر: هەردوولا لەسەر ئەوە ڕێككەوتوون هەفتەی داهاتوو كۆبوونەوەیەكی تر بكەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات




