
فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ هاوتا سعوودییەکەی دوایین پێشهاتەکانی حەلەبیان تاوتوێ کرد و هۆشدارییان دا کە پەرەسەندنی شەڕ لە سووریا، ڕاستەوخۆ کار دەکاتە سەر سەقامگیریی ناوخۆی عێراق و تەواوی ناوچەکە.
وێنە گەورەکە: عێراق و سووریا خاوەنی سنوورێکی درێژ و هاوبەشن. هەر پێکدادانێکی فراوان لە باکووری سووریا، مەترسیی سەرهەڵدانەوەی گرووپە تووندڕەوەکان و تێکچوونی پارسەنگی هێز لەسەر سنوورەکان دروست دەکات؛ ئەمەش وای کردووە بەغدا بە "نیگەرانییەوە" چاودێریی جوڵەی تانکەکانی سوپای سووریا لە دەوروبەری گەڕەکە کوردییەکان بکات.
چیرۆکی سەرەکی: فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعوودیە، چەند بابەتێکیان تاوتوێ کرد:
٠ دەربڕینی نیگەرانیی قووڵ لە بۆردومانکردنی ناوچە گشتییەکانی حەلەب.
٠ پێویستیی بەردەوامیی گفتوگۆ لە نێوان حکومەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بۆ ڕاگرتنی پێکدادانەکان.
٠پشتگیریکردن لە سەقامگیریی سووریا وەک مەرجێکی بنەڕەتی بۆ ئاسایشی دراوسێکان.
لێدوانی فەرمی: فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق: "بەردەوامیی ئەم ڕووداوانە ڕەنگدانەوەی خراپی لەسەر دۆخی ناوخۆی عێراق دەبێت؛ بۆیە پێویستە هێرشەکان ڕابگیرێن و پشتگیری لە سەقامگیریی سووریا بکرێت."
زانیاریی زیاتر: پێکدادانەکانی حەلەب دوای سێ ڕۆژ لە بۆردومانی چڕ دێن؛ عێراق دەترسێت شکستی دیپلۆماسی لە باکووری سووریا، ببێتە هۆی فشارێکی نوێی کۆچبەران و تێکچوونی ئەو ئارامییە ڕێژەییەی کە لەسەر سنوورەکان لە ساڵی ڕابردووەوە بەدەست هاتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون




