درۆنی تورکی بەشداریی شەڕی حەلەب دەکات؛ دوو دەوڵەت بەرامبەر دوو گەڕەک

شەیری بکە لە:
درۆنی تورکی بەشداریی شەڕی حەلەب دەکات؛ دوو دەوڵەت بەرامبەر دوو گەڕەک

گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە لە حەلەب بوونەتە مەیدانی شەڕێکی سەخت و هاووڵاتییانی سڤیل ئاوارەبوون

ئاڤا نیوز

شەڕی قوورس لە حەلەب بەردەوامە. دوای ئەوەی گرووپە چەکدارەکان سەر بە حکومەتی سووریا بە هەزاران چەکدار و دەیان تانک و تۆپ و چەکی قوورس نەیان توانی یەک بست پێشڕەوی بکەن، ئێوارەی ئەمڕۆ درۆنی تورکی بەشداریی لە بۆردوومانکردنی گەڕەکە کوردنشینەکان کرد. 

چیرۆکی سەرەکی:
بۆ سێیەم ڕۆژی لەسەریەک بۆردوومان و هێرشی ‌هێزەکانی سووریا بۆ سەر هەردوو گەڕەکی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود ( کە ژمارەی دانیشتووانیان نزیک 500 هەزار کەس دەبێت و زۆرینەیان کوردن) دەستپێکردووە، دیمەشق سەرەڕای بەکارهێنانی هێزی ڕەها، نەیتوانیوە هاوکێشەی مەیدانی بگۆڕێت، بۆیە ئێستا پەنای بۆ بڕینی کارەبا و ڕێگری لە گەیشتنی خۆراک و دەرمان بردووە.

چیرۆکی سەرەکی: وردەکاریی پێکدادانەکانی ئەمڕۆ (8-1-2026) بەم شێوەیەیە:

هێرشی زەمینی: دوای کاتژمێر 1:00ی پاشنیوەڕۆ، سوپای سووریا بە زیاتر لە 60 تانک و زرێپۆش و هەزاران چەکدار و بە پاڵپشتیی درۆن، هێرشی کردە سەر میحوەرەکانی ئەشرەفییە، کاستێلۆ و جەبانات، بەڵام نەیانتوانی یەک بست پێشڕەوی بکەن.

زیانەکانی سوپا: بەپێی ئامارەکانی هەسەدە، تانکێک و 7 درۆن و 5 ئۆتۆمبێلی سەربازیی سوپای سووریا تێکشکێنراون و دەیان سەربازیشیان کوژراون.

قوربانییانی مەدەنی: بەهۆی بۆردومانی چڕی سوپا بە مووشەکی گراد و تۆپ، لە ناو گەڕەکە کوردییەکان 8 کەس شەهیدبوون و 63ی دیکەش بریندار بوون.

لێدوانی فەرمی: ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب: "دوای سێ ڕۆژ لە تۆپبارانی چڕ، گرووپە چەکدارەکانی سەر بە دیمەشق هەوڵی پێشڕەوییان دا، بەڵام هێزەکانمان ڕووبەڕوویان بوونەوە و ناچاریان کردن پاشەکشە بکەن."

زانیاریی زیاتر: دۆخی مرۆیی لە ناو شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار؛ کارەبا بە تەواوی بڕاوە و ڕێگری لە چوونە ژوورەوەی خۆراک، دەرمان و سووتەمەنی دەکرێت. لە بەرامبەریشدا، میدیای فەرمیی سووریا (سانا) باس لە گەیاندنی دەیان بریندار بۆ نەخۆشخانەکانی حەلەب و عەفرین دەکات بەهۆی بۆردومانەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: هێزەکانی ئەحمەد شەرع (ناسراو بە جۆلانی) لە هەندێک ناوچەی وەک کاستێلۆ و بەنی زەید فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیانی تورکییان بۆ بۆردوومانکردنی ئەو دوو گەڕەکە کوردییە بەکارهێناوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ