
باڵەخانەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک
ئاڤا نیوز
لەسەر داوای سەرۆكوەزیرانی عێراق، ئەندامانی فراكسیۆنە عەرەبییەكانی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك دەچنە بەغدا.
وێنە گەورەکە: پاش ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو ئەندامانی فراکسیۆنی عەرەبی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک پێداگرییان لەسەر پۆستی پارێزگار کرد، ئەمڕۆ سەرجەم ئەندامانی فراکسیۆنەکە ئاگەدار کراونەتەوە سبەی پێنجشەممە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق بگەنە بەغدا.
لێدوانی فەرمی: ڕەعد ساڵح، ئەندامی فراکسیۆنی عەرەبی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند:" ئەمڕۆ بەفەرمی ئاگەدار کراینەوە سبەی بە مەبەستی کۆبونەوە لەگەڵ سەرۆکوەزیران بچینە بەغدا بێ ئەوەی هۆکاری سەردانەکە بزانین".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای هەشت مان گلە هەڵبژاردن، دوو هەفتەیە یەکەم کۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک ئەنجام دراوەو هێشتان لایەنە براوەکانی کەرکووک لەسەر دانانی کەسێک بۆ پۆستی پارێزگار نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەکامی ئاڤا نیوز، کۆبوونەوەکەی سبەی سوودانی لەگەڵ فراکسیۆنی عەرەبی بۆ یەكلاییكردنەوەی ئەو پرسەیە.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال






