
وێنەی جادووگەرەكە دوای دەستگیركردنی- ئاسایشی هەولێر
ئاڤا نیوز
ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، جادووگەری ناسراو بە "شێخ شاباز" یان دەستگیرکرد کە دەستدرێژی کردووەتە سەر چەند ئافرەتێک و گرتەی ڤیدیۆییانی تۆمار کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: لەلایەن چەند هاووڵاتیەکەوە ئاسایشی هەولێر ئاگادار کراوەتەوە کە کەسێکی ناسراو بە "شێخ شاباز" لە تۆڕە کۆمەڵاتییەکان هەژمارێکی داناوە بەناوی (سحر و جاد و بەگرنتی) و دەستدرێژی کردووەتە سەر چەند ئافرەتێک و گرتەی ڤیدیۆییانی تۆمار کردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند: "دوای بەدواداچوون لە لایەن تیمەکانمانەوە بە داڕشتنی پلانێک توانیمان ناسنامەی "شێخ شاباز" ئاشکرا بکەین کە ناوی (فـ،شـ،ئـ) دەستگیرمان کردووە، لە لێکۆڵینەوەدا دانی بە تاوانەکەیدا ناوە کە بەناوی کاری (سحر و جادو ) دەستدرێژی کردووەتە سەر چەند ئافرەتێک".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: "ئەو جادووگەرە گرتەی ڤیدیۆی ئافرەتانی تۆمار کردوە و لەبەرامبەر بڵاونەکردنەوەیان داوای بڕێکی زۆر پارەی لەو ئافرەتانە کردووە، لە ژێر فاشار و هەڕەشە بڕێکی زۆر پارەی لە چەند ئافرەتێکی دیکە وەرگرتووە". ئاسایشی هەولێر وا دەڵێت.
قووڵتر:" تۆمەتبار پێشینەی تاوانی هەیە و پێشوتر بە تۆمەتی ڕێگریکردن دەستگیر کراوە".
دوایین هەواڵەکان
- بیروڕا
- 5 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی هەزار لیژنە، برسییەک تێر ناکات و بێ بەرگێک ناپۆشێ
- کوردستان
- 40 خولەک لەمەوپێش
بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆککۆمار وادەی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی دیاریکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
40 خولەک لەمەوپێش

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
2 کاتژمێر لەمەوپێش

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
3 کاتژمێر لەمەوپێش

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 40 خولەک لەمەوپێش
بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
کاروانێکی دیکەی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا بۆ سنووری چەمچەماڵ بەڕێکەوت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە فێستیڤاڵی پەتاتە لە دهۆک ڕادەگرێت






