
دیمەنێک لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنە عەرەبییەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لەگەڵ سوودانی
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغدا پێشوازی لە فراکسیۆنە عەرەبییەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەکات و جەخت لە گرنگی هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی بە بەشداری سەرجەم پێکهاتەکان دەکاتەوە.
بۆچی گرنگە: ئەو 30 ڕۆژەی وەك مۆڵەت بە لایەنە براوەكانی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك دراوە بۆ ئەوەی لەسەر دانانی كەسێك بۆ پۆستی پارێزگار بگەنە ڕێككەوتن، نیوەی وادەکە خەریكە تێدەپەڕێت، بێ ئەوەی بگەنە هیچ ڕێككەوتنێک، هەرچەندە باس لە هەبوونی دوو سیناریۆ دەکرا.
وێنە گەورەکە: لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن و پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی لە کەرکووک، ئەمڕۆ پێنجشەممە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغدا پێشوازی لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک لە پێکهاتەی عەرەب کرد کە خاوەنی شەش کورسین.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سوودانی جەختی لە گرنگی تەواوکردنی ڕێکارەکانی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی کردووەتەوە، بە کۆدەنگی لە نێوان نوێنەرانی پێکهاتەکانی پارێزگاکە و دڵنیابوون لە بەشداریکردنی کاریگەرانەی هەمووان و پەراوێزنەخستنی هیچ پێکهاتەیەک لە بڕیارداندا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێوارەی ڕۆژی 11-7-2024، ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك یەكەم كۆبوونەوەی خۆی کرد، دواتر كۆبوونەوەكە هەڵگیرا و لایەنەكان ڕێككەوتن لە ماوەی 30 ڕۆژدا پۆستەكانی پارێزگاكە یەكلایی بكەنەوە.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە قەڵادزێ تەنیا یەک ئامێری ڕاکێشانی پارە هەیە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی هەولێری بەهۆی هەڵەی پزیشکییەوە چاوی ڕاستی کوێر بووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لە ئامێدی سێیەمین فێستیڤاڵی تەحین بەڕێوەدەچێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

چەند پارچە شوێنەوارێکی سێ هەزار ساڵە لە گردێکی هەولێر دەدۆزرێنەوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دوو پەیکەری سەری مرۆڤ لە باکووری کوردستان دەدۆزرێنەوە و جیهان سەرسام دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش

یاریزانێکی پێشووی هەڵبژاردەی تۆپی پێی تورکیا بەتۆمەتی ئەندامبوون لە داعش زیندانی دەکرێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

توێژینەوەیەکی تەندروستی: خواردنە خێراکان هۆکارێکن بۆ دروستبوونی زیپکەی پێست
30 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن سەرجەم سکاڵاکان دژی کورسی پێکهاتەکان ڕەتدەکاتەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەسەر دۆخی عێراق کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشیار زێباری: دەستمان بە ڕێکخستنی نێو ماڵی کورد کردووە
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای عێراق خستنەگەڕی هێڵێکی نوێی کارەبا ڕادەگەیێنێت






