
وێنەیەکی د.عەبدوللەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق و کۆپییەکی ئەو نووسراوەی ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە
ئاڤا نیوز
داوایەکی دەستەی ڕاوێژکارانی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق لەسەر داوای د.عەبدوللەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق، بۆ دەرکردنی لێبووردنێکی تایبەت بۆ تاوانبارێک کە تاوانبارە بە بەهەدەردانی زیاتر لە نیو تریلیۆن دیناری عێراقی، کاردانەوەی ڕای گشتی عێراقی لێدەکەوێتەوە.
وێنە گەورەکە: لە مانگی سێی 2023 لەسەر بەهەدەردانی 505 ملیار دیناری عێراقی لە بانکی شیمال، بانکی ناوەندی لە دادگای لێکۆڵینەوەی کەڕادە بۆ دادگاییکردنی 10 کەس لەوانەی کە بەرپرسیارن لە بەهەدەردانی ئەو بڕە پارەیە هەنگاوەکانی دەستپێکرد و لە ئەنجامدا چەند کەسێک بەو تۆمەتە دەستگیرکران، یەکێک لەوانە بەڕێوەبەی بانکەکە بوو بە ناوی نەوزاد داود فەتاح و دواتر تاوانەکەی بەسەردا ساغبووەوە و حوکم درا.
نووسراوی فەرمی: بەگوێرەی بەڵگەنامەیەک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە، دەستەی ڕاوێژکارانی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق لە نووسراوێکدا کە ئاراستەی ئەمینداریەتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە، داوا دەکات لێبوردنێکی تایبەت بۆ تاوانبار نەوزاد داود فەتاح، بەڕێوەبەری بانکی شیمال دەربکات. داواکەی دەستەکەش پشتبەستوو بە داوایەکی ناوبراوەوە بووە.
شێوازی جێبەجێکردن: بەگوێرەی بەڵگەنامەکە، لەسەر بنەمای ئەو داواییەی کە نەوزاد داود فەتاح ئاراستەی سەرۆککۆماری کردووە، دەستەی ڕاوێژکارانی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق داوا دەکات بەپێی بڕگەکانی ماددەی 73ی دەستوور، ناوبراو بەر لێبوردنێکی تایبەت بکەوێت بەهۆی ئەوەی تووشی شێرپەنج بووە، هاوکات تەمەنی گەیشتووەتە سەرووی 65 ساڵ.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: ئەم داواکارییە ڕەخنەیەکی بەرفراوانی دژ بە سەرۆکایەتیی کۆماری لێکەوتووەتەوە، چونکە ئەو کەسە تاوانبارە بە بەهەدەردانی نیو تریلیۆن دینار.
هۆکارە زانراوەکان: ئاڤا نیوز پەیوەندی بە خزمێکی نەوزاد جافەوە کردووە و ڕایگەیاند "نەوزاد دانیشتووی سلێمانی و ئەندامی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە و ئاماژەی بەوەشکرد کە زیاتر لە جارێک لە ڕێگەی هۆزەکەیەوە داواکاری پێشکەش کردبوو بەر لێبووردن بکەوێت بەهۆی ئەوەی تووشی شێرپەنجە بووە.
بۆچوونی بەرامبەر: ڕۆژی پێنجشەممە دەستەی ڕاوێژکاران و شارەزایان لە سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق ڕوونکردنەوەیەکی 5 خاڵی سەبارەت بە لێبووردنی تایبەت بۆ خاوەنی بانکی شیمال دەرکرد.
زانیاریی زیاتر: دەستەکە لە بەیاننامەیەکدا کە دەستی ئاڤا نیوز کەوتووە ڕایگەیاندووە "تاوانی نەوزاد جاف یەکێکە لەو تاوانانەی کە یاسا ڕێگە بە لێبوردنی دەدات، جگە لەوەی تاوانبارەکە شێرپەنجەی هەیە، بەپێی ئەو بەڵگەنامانەی کە هاوپێچی داواکارییەکە پێشکەش بە سەرۆککۆمار کراوە، جگە لەوەش سکاڵاکار سکاڵاکەی لەبەردەم دادگای تاوانی کەرادە کشاندووەتەوە، هاوکات تەمەنی 65 ساڵ تێپەڕیوە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایانی ڕۆژهەڵات نامەی وەفاداری بۆ خامنەیی ڕەتدەکەنەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
سۆزان 19 ساڵە خۆی بۆ خزمەتی ئاژەڵە کەمئەندامەکان تەرخان کردووە
- ڕاپۆرت
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا و ئێران لە نێوان بڕیاری جەنگ و دانوستانی نهێنیدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
7 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
11 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
14 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی ناکۆکیی نێوان شیعهکان کۆبوونەوەی پەرلەمان دوخرا
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرمی؛ سبەی شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەولێر دەکات
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق داوا لە کوردستان دەکات 25%ـی باجی گومرگی کەم بکاتەوە






