سوودانی هۆشداری بە لایەنەکانی کەرکووک دەدات؛ "کوردێک بەوەکالەت دەکاتە پارێزگار"
- کوردستان
- 2024-07-29

وێنەیەکی محەممەد شیاع سوودانی و دیمەنێکی شاری کەرکووک لە باکگراوندی
ئاڤا نیوز
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق هەڕەشەی لە لایەنەکانی کەرکووک کردووە، ئەگەر نەگەنە ڕێککەوتن خۆی کەسێک بەوەکالەت دەکاتە پارێزگار، بەرپرسێکی باڵای کەرکووکیش پێیوایە ئەو کەسە خالید شوانی دەبێت.
وێنە گەورەکە: ئەو 30 ڕۆژەی وەک مۆڵەت بە لایەنە براوەكانی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووک دراوە بۆ پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی و دانانی كەسێك بۆ پۆستی پارێزگاری كەركووک، تەنیا 13 ڕۆژی ماوە، بەڵام هیچ ئاسۆیەکی ڕوون بۆ ڕێککەوتن نییە.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بەرپرسێکی باڵا لە کەرکووک کە قسەی بۆ ڕۆژنامەی "مەدا" کردووە، ئاشکرای کردووە سوودانی هەڕەشەی ئەوەی لە لایەنەکان کردووە لە ئەگەری نەگەیشتنە ڕێککەوتن، خۆی پارێزگارێک بە وەکالەت بۆ پارێزگاکە دەستنیشان دەکات. ئەو بەرپرسە پێیوایە ئەو کەسە خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق و ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی دەبێت.
بابەتە ستراتیژییەکان: سەرۆکوەزیرانی عێراق تاوەکو ئێستا بە جیا لەگەڵ پێکهاتەی عەرەب و تورکمان کۆبووەتەوە، چاوەڕوان دەکرێت لەگەڵ فراکسیۆنەکانی یەکێتی پارتیش لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کۆببێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەکۆبوونەوەی لەگەڵ پێکهاتەکانی کەرکووک، سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی لەوە کردووەتەوە نابێت هیچ لایەنێک بە کۆتاشەوە لە پێدانی پۆست لە کەرکووک بێبەش بکرێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 53 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن





