تانکێکی عێراق لە کوەیت- وێنە: گێتی
ئاڤا نیوز
34 ساڵ لەمەوبەر بە هەزاران تانک و سەربازی سوپای عێراق، هێرشیان کردە سەر کوەیت و لەماوەی دوو ڕۆژدا تەواوی ئەو وڵاتەیان داگیر کرد.
وێنە گەورەکە: داگیرکردنی کوەیت سەرەتایەک بوو بۆ ڕاپەڕینی بەشێک لە شارەکانی عێراق و هاونیشتمانیانی باشووری کوردستان و دیاریکردنی هێڵی 36ی دژە فڕین و دامەزراندنی پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان.
چیرۆکى سەرەکی: ڕۆژی دووی ئاب ساڵی 1990 بە فەرمانی سەدام حسێن سەرۆکی پێشووی عێراق، 100 هەزار سەرباز هێرشیان بۆسەر وڵاتی کوەیت دەستیپێکرد، لەماوەی دوو ڕۆژدا تەواوی خاکی کوەیت داگیرکرا، عەلا حسێن ئەفسەری پێشووی هێزی سەربازی کوەیت کرایە سەرۆکی "حکومەتی کوەیتی ئازاد" بەشێوەی کاتی، شێخ جابر ئەحمەد سوباح میری کوەیت چوو بۆ سعودیە و برایەکی لەو داگیرکارییە کوژرا.
کوەیت کرا بە پارێزگای 19ی عێراق
ڕۆژی نۆی ئاب دوای شەش ڕۆژ لە داگیرکردنی کوەیت، عێراق بڕیاریدا حکومەتێكی کاتی لە کوەیت دابمەزرێنێت و هەرچی باڵیۆزخانەی کوەیت بوو لە جیهان دایخست، ئەو ڕۆژە کوەیت وەک 19-هەمین پارێزگای عێراق ناسێنرا و تەمەنی تەنیا حەوت مانگ بەردەوام بوو.
سەرەتای ناکۆکییەکان
ناکۆکی عێراق لەگەڵ کوەیت بەدیاریکراوی دوای سەربەخۆیی کوەیت لەساڵی 1961 دەستپێدەکات، هێشتا هەفتەیەک بوو کوەیت سەربەخۆیی ڕاگەیاندبوو، عەبدولکەریم قاسم سەرۆککۆماری ئەو کاتەی عێراق هەڕەشەی بەکارهێنانی هێزی لەدژی کوەیت کرد، بەڵام کۆمکاری عەرەبی بڕیاریدا هێزی سعوودی و کۆماری یەکگرتوویی عەرەبی (سووریا و میسر) لەگەڵ هێزی سەربازی سوودانی ڕەوانەی کوەیت بکات و بەریگرت لە هێرشی عێراق، بەڵام ئەو کێشانە بەردەوام بوون تا لەساڵی 1990 عێراق کوەیتی بە دزینی نەوتی کێڵگەی ڕومەیلەی لە باشوور تۆمەتبار کرد و داوای دوو ملیار یۆرۆی کرد، لەبەرامبەردا کوەیت عێراقی بە لێدانی کێڵگەی نەوتی لەناو خاکەکەی و بێ بەهاکردنی نرخی نەوت لە بازاڕی جیهانی تۆمەتبار کرد.
ئەو پارێزگایەی تەمەنی تەنیا حەوت مانگ بوو
چوار ڕۆژ دوای داگیرکردنی کوەیت، ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای کشانەوەی بە پەلەی لە عێراق کرد، گەمارۆی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و سەربازی خستە سەر عێراق، دواتر ئەنجوومەنی ئاسایش ڕۆژی 29-11-1990 داوای لە عێراق کرد تا ڕۆژی 15-1-1991 لە کوەیت بکشێتەوە، بەڵام عێراق گوێی بەو داوایە نەدا. بەبەشداری 34 وڵات هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی عێراق ڕاگەیێنرا، ڕۆژی 24ی شووباتی ئەو ساڵە هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرکردایەتی ئەمریکا لە سعودیەوە "گەردەلولی بیابان"یان ڕاگەیاندو هێرشیان بۆسەر هێزەکانی عێراق لە کوەیت دەستپێکرد، چەند ڕۆژێک دواتر عێراق شکستی هێنا و ئاگری لە 750 بیرە نەوتی کوەیت بەردا.
عێراق 54 ملیاری ژمارد
دوای کۆتایهاتنی دەسەڵاتی بەعس لە عێراق و دامەزراندنی حکومەتی نوێ، عێراق ناچارکرا بە قەرەبووکردنەوەی کوەیت بە 54 ملیار و 400 ملیۆن دۆلار، لە شووباتی 2022 عێراق ڕایگەیاند سەرجەمی ئەو پارەیەی لەسەری بووە وەک قەرەبوو کۆتایی پێهات و هەمووی دایەوە کوەیت.
دەستکەوتەکان بۆ کورد
دوای تێکشکانی هێزەکانی عێراق لە کوەیت، خۆپیشاندان لەبەشێکی زۆری شارەکانی کوردستان و ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەستیپێکرد، شارەکانی باشووری کوردستان کەوتنە دەستی هێزی پێشمەرگە، هێندەی نەبرد مانگی نیسانی ئەو ساڵە هێزەکانی عێراق هێرشیان بۆسەر شارەکانی کوردستان دەستپێکرد، زیاتر لە ملیۆنێک هاونیشتمانی ئاوارە بوون، دواتر ئەنجومەنی ئاسایش بڕیاری 688ی دەرکرد و ناوچەی دژە فڕینی بۆ شارەکانی کوردستان ڕاگەیاند، هێندەی نەبرد پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان دامەزران و بوون بە دەستکەوتێکی زێڕین لە مێژووی کورد.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 2 خولەک لەمەوپێش
لیستێکی نوێی مووچە ڕادەستی بەغدا دەکرێت
- جیهان
- 16 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی هێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیلەوە سێ بارمتە کوژراون
- بزنس
- 22 خولەک لەمەوپێش
ئومێد سەباح: لەماوەی 14 ڕۆژ مووچەی مانگەکانی 9 و 8 دێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەردێکی دەگمەن بەهاکەی زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلارە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو خواردن و خواردنەوانەی ڕەنگی ددانەکان دەگۆڕن
7 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتی فەرمانگە حکومییەکان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەکاردەهێنێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
باشترین پیتزای جیهان بۆ ساڵی 2024 دەستنیشان کرا
10 کاتژمێر لەمەوپێش
سوید دەیەوێت کۆچبەران بە پارە ڕازی بکات
14 ئەیلوول
- جیهان
- 11 ئەیلوول
یەکەم دیبەیتی ترەمپ و هاریس بەڕێوەچوو