فەرماندەیەکی باڵا لە ڕێگەی ئاڤاوە دەنگۆی هاتنی سوپای ئەمریکا بۆ کەرکووک ڕەتدەکاتەوە
- کوردستان
- 2024-08-04

ژمارەیەک سەربازی ئەمریکی لە بنکەیەکی تایبەت بە خۆیان لە عێراق. وێنە؛ سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
دەنگۆی هاتنی 60 سەربازی ئەمریکی و تیمێکی هونەریی بۆ ناو سەربازگەی کەی وەن لە کەرکووک ڕەتدەکرێتەوە.
وێنە گەورەکە: بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەنگۆی هاتنی سوپای ئەمریکا بە هاوبەشی لەگەڵ دژەتیرۆری عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێک دژی داعش بڵاوبوەوە، بەڵام فەرماندەیەکی باڵا ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت: لە ئێستادا یەک سەربازی ئەمریکی لە نێو سەربازگەی کەی وەن نییە.
لێدوانی فەرمی: فەرماندەیەکی باڵا لە نێو سەربازگەی کەی وەن، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، "ئەو دەنگۆیانە ڕاست نین و تەنیا تیمێکی فەرەنسی کە بەردەوام جموجۆڵ و هاتووچۆیان هەیە، دەچنە کەی وەن و ئۆپەراسیۆن لە گەڵ دژە تیرۆری عێراق ئەنجام دەدەن لەوێ بوونیان هەیە، ئەوانیش تەنیا 20 سەربازن.
ئەوەی پێیویستە بیزانیت: ڕۆژی 29ـی ئاداری 2020 هێزەکانی ئەمریکا لە چوارچێوەی هاوپەیمانی دژی داعش بەتەواوی لە سەربازگەی کەی وەن لە کەرکووک کشانەوە بنەکەکەیان ڕادەستی هێزەکانی دژەتیرۆر و پۆلیسی فیدراڵی و سوپای عێراقیان کرد.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
20 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێککەوتنی نوێ لەنێوان هەسەدە و دیمەشق لەبارەی حەسەکە و کۆبانی ڕاگەیێنرا
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: سوپای عەرەبیی سووریا بە حەوت درۆن هێرشی کردە سەر حەسەکە و کۆبانێ





