ماددەیەکی باری کەسێتیی عێراق ڕێگە بە شووکردنی کچانی تەمەن ژێر 18 ساڵ دەدات
- عێراق
- 2024-08-04

دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەران- وێنە؛ میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دوای ئەوەی بڕگەی هەمواری یاسای باری کەسی بۆ کارنامەی کۆبوونەوەکە زیاد کرا، خوێندنەوەی یەکەمیشی بۆ کرا.
وێنە گەورەکە: کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی 172 ئەندام دەستیپێکرد و کارنامەی دانیشتنەکەش چوار بڕگەی لەخۆ گرتبوو، لە میانی دانیشتنەکەش بڕگەی هەمواری یاسای باری کەسی زیاد کرا.
چیرۆکی سەرەکی: بەگوێرەی هەمواری یاساکە، لە کاتی ئەنجامدانی گرێبەستی هاوسەرگیریدا، پێویسته لهسهر ههردوو هاوژین ئەوە دیاری بکهن کە شیعەن یان سوننە، بۆ ئەوەی لە ژیانیاندا پشت بە یاساکانی ببەستن. لە ئەگەری ناکۆکیی نێوانیشیان، مەزهەبی پیاوەکە کاری پێدەکرێت.
کاریگەری و لێککەوتەکان: لە ماددەی 2ـی پڕۆژەیاساکەدا هاتووە، دادگەی باری کەسێتی ئەو گرێبەستە هاوسەرگیرییانە پەسند دەکات کە لەنێوان تاکی موسڵمانی پێگەیشتوو 'الافراد البالغون' ئەنجام دەدرێن.
ئەمەش بزانە: تاکی پێگەیشتوو بە عەرەبییەکەی "سن بلوغ" کە لە هەمواری یاساکەدا هاتووە، واتە کەسێك باڵغ بوو بێت دەتوانێت هاوسەرگیری ئەنجام بدات، بەپێی زانستیش تەمەنی باڵغبوون لە کچ و کوڕ جیاوازە. لە بەشێکی شوێنە گەرمەکان کچ لە تەمەنی 9 ساڵی باڵغ دەبێت، کوڕانیش لە تەمەنی 12 تاوەکو 16 ساڵی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






