یەحیا ڕەسووڵ: لە ڕێگریکردن لە هێرشی سەر بنکە سەربازییەکان سەرکەوتوو بووین
- عێراق
- 2024-08-05

لیوا یەحیا ڕەسووڵ، گوتەبێژی فەرماندەیی گشتیی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق
ئاڤا نیوز
گوتەبێژی فەرماندەیی گشتیی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند، وەکو حکومەت تاڕادەیەکی زۆر سەرکەوتوو بوونە لە ڕێگریکردن لە هێرشی سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق.
وێنە گەورەکە: تاوەکو دێت دۆخی ناوچەکە بەهۆی ململانێ و گرژیی نێوان ئیسرائیل و گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران پەرەسەندنی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت، لە ڕابردوودا هەرکاتێک دۆخەکە ئاڵۆزی بەخۆیەوە بینیبێت بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق و ناوچەکە کراونەتە ئامانجی ئەو گرووپانە.
لێدوانی فەرمی: لیوا یەحیا ڕەسووڵ، گوتەبێژی فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکان بە ئاژانسی فەرمی عێراقی ڕاگەیاند: حکومەت تاڕاددەیەکی زۆر سەرکەوتوو بووە لە ڕاگرتن و ڕێگریکردن لە هێرشەکان بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی عێراق کە ڕاوێژکارانی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی جێگیرکراون.
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی یەحیا ڕەسووڵ ئەوان کاتێک مامەڵە لەگەڵ ئەمریکا دەکەن، "ڕێککەوتنی ئەمنی سەربازیمان هەیە، هاوکات لیژنەکانی دانوستان سەبارەت بە بابەتی گواستنەوەی ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی گەیشتوونەتە قۆناغی باش".

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 6 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ نێردەی تایبەتی ئەمریکای بۆ عێراق دەستنیشانکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاووڵاتیانی ئەمریکا بەهۆی باجەوە دەستبەرداری ڕەگەزنامەی وڵاتەکەیان دەبن
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ملیۆنان مرۆڤ لە جیهاندا هەستی بۆنکردنیان لەدەستداوە.. ئایا تۆ یەکێکیت لەوان؟
9 کاتژمێر لەمەوپێش
کچەکەی عەلی شەمخانی بە دەستووری ڕۆژئاوایی هاوسەرگیری دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
کاروانی ئاوەدانی کابینەی نۆیەم بەردەوامە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەپڵیکەیشنی پسوولەی خۆراک کارا دەکرێتەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕوانگەی پەرلەمانی عێراق: ئەم خولەی پەرلەمان خراپترین بووە
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
چەندین دۆسیەی دەستپاکی لەسەر سوودانی دەکرێنەوە و ڕەوانە دادگا دەکرێن
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن: هەر کاندیدێک کارتی دەنگدان بکڕێت دوور دەخرێتەوە
- هەواڵ
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ئاماری کاندیدانی دوورخراوە بڵاو دەکاتەوە؛ 800 کاندیدی تێپەڕاندووە