بەهۆی گەندەڵی بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی ئەنبار لە پۆستەکەی دوور دەخرێتەوە
- عێراق
- 2024-08-11

هەواڵی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
بەهۆی گەندەڵی ئیداری و دارایی و زیانگەیاندن بە بەرژەوەندیی گشتی، وەزیری پەروەردەی عێراق فەرمانێکی وزاری بۆ دەستلەکارکێشانەوە بۆ بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی ئەنبار لە پۆستەکەی دەردەکات.
وێنە گەورەکە: لە دوای ساڵی 2003ـەوە، گەندەڵی لە عێراق بووەتە دیاردە و زۆربهی دامەزراوەکانی دەوڵەتی گرتووەتەوە و ڕۆژانە چەندین بەرپرس و ئەفسەری پلە باڵا و فەرمانبەری ئاسایی لەسەر دۆسیەکانی گەندەڵی دەستگیر دەکرێن.
نووسراوی فەرمی: بەپێی فەرمانێکی وزاری کە کۆپییەکی دەست ئاڤا نیوز کەوتووە و واژۆی د. ئیبراهیم نامس جبووری، وەزیری پەروەردەی عێراقی لەسەرە، بڕیار دراوە بە "دەستکێشانەوە لە کارکردنی نافع حوسێن عەلی دلێمی لە بەڕێوەبەریەتیی پەروەردەی ئەنبار بۆ ماوەی 60 ڕۆژ بەو پێیەی مانەوەی لە کار زیانی بۆ بەرژەوەندی گشتی و کاریگەریی لەسەر ڕێڕەوەی لێکۆڵینەوەکان دەبێت.
زانیاریی زیاتر: لە فەرمانە وزارییەکەدا ئەوەش هاتووە کە بڕیارەکە پشتبەستوو بە "بە دەقی ماددە 17 لە یاسای بەرزەفتکردنی فەرمانبەرانی دەوڵەت و کەرتی گشتی و لەسەر بنەمای یاداشتی لیژنەی لێکۆڵینەوە" دەرکراوە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
دەمپارتی: ناوەڕۆکی قسەکانی ئۆجەلان شێوێنراون
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
وەرزشوانێکی کورد سێ ژمارەی پێوانەیی گینسی لە یەک ڕۆژدا شکاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
3 کانوونی یەکەم

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- عێراق
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق موڵکە گواستراوەکانی ئەحمەد شەرع بلۆک دەکات
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سوننەکان لەبارەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرجەم تانەکانی ئەنجامی هەڵبژاردن یەکلایی کرانەوە






