
ئاڵای عێراق
ئاڤا نیوز
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق دەستگیرکردنی سەرکردەیەکی "مەترسیدار"ـی داعشی لە پارێزگای ئەنبار ڕاگەیاند. هاوکات ئاژانسی هەواڵگریی عێراق دەستگیرکردنی 10 ئەندامی داعشی لە پارێزگای کەرکووک ڕاگەیاند.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: شانەکە لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند: هێزەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی سەربازیی لە ئۆپەراسیۆنێکدا توانیان تیرۆریستێکی مەترسیدار بەناوی ئەبوو سەفییە عێراقی، جێگری یەکەمی والی ویلایەتی فورات لە قەزای ڕومانەی سەر بە پارێزگای ئەنبار دەستگیر بکەن.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی شانەی ئەمنی، ئەو کەسە بە پێی حکومەکانی ماددە چواری تیرۆر لەلایەن دادگاکانی عێراق داواکراو بووە و ئەو کەسە بەشداری لە چەندین کاری "تیرۆریستی" دژی هێزە ئەمنییەکانی عێراق و سووریا لە ڕابردوودا کردووە.
لەلایەکی دیکە: ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی دەستگیرکردنی 10 ئەندامی داعشی لە پارێزگای کەرکووک ڕاگەیاند و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات لە دانپێدانانەکانیان گوتوویانە سەر بە "فیرقەی قادسیە و فیرقەی نەهاوەند" بوونە و دانیشیان بەوە داناوە کە بەشداری چەندین هێرشی "تیرۆریستیان" دژی هێزە ئەمنییەکان ئەنجامداوە.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایانی ڕۆژهەڵات نامەی وەفاداری بۆ خامنەیی ڕەتدەکەنەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سۆزان 19 ساڵە خۆی بۆ خزمەتی ئاژەڵە کەمئەندامەکان تەرخان کردووە
- ڕاپۆرت
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا و ئێران لە نێوان بڕیاری جەنگ و دانوستانی نهێنیدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
4 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
9 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی ناکۆکیی نێوان شیعهکان کۆبوونەوەی پەرلەمان دوخرا
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرمی؛ سبەی شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەولێر دەکات
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق داوا لە کوردستان دەکات 25%ـی باجی گومرگی کەم بکاتەوە






