
فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایدەگەیێنێ، "لۆژیکی شەڕ بەسەر بارودۆخی سیاسی ناوچەکە زاڵە، ئەگەر بێت و ڕێگری لێ نەکرێت بۆ جەنگ سەردەکێشێت. بۆیە ئێمە لە دۆخێکی مەترسیدار داین، ناوچەکە لەژێر ئاگردایە".
وێنە گەورەکە: بەهۆی فراوانبوونی شەڕی حەماس و ئیسرائیل و زیادبوونی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل، مەترسی هەیە جەنگێکی هەرێمی فراوان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵبگیرسێت، پریشکی شەڕەکەش وڵاتانی ناوچەکە دەگرێتەوە بەدیاریکراویش عێراق.
لێدوانی فەرمی: فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە میانی دیدارێکی تەلەڤزیۆنیدا لە کەناڵی رابیعەی عێراقی، لەبارەی ئەوەی عێراق چۆن دەتوانێت ئەوە بۆ لایەنەکان بسەلمێنێت کە بەشێک نییە لە ململانێکان؟ ڕایگەیاند: "کاتێک گرژی دەکەوێتە نێوان پەیوەندییەکانی ئێران و ئەمریکا، بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ کاریگەری دەکاتە سەر دۆخی عێراق، چ دۆخی جوگرافی بێت یان کۆمەڵایەتی و نێوخۆیی، جوگرافیای عێراقیش کەوتووەتە ئەو ناوچەیە".
زانیاریی زیاتر: بە ئاماژەکردن بەوەی ئاسایشی ناوچەکە، ئاسایشی هەمووانە، فوئاد حوسێن دەڵێت: "ئەگەر بێت و گرفتێکی ئەمنی هەبێت ئەوا کاریگەریی بەسەر وڵاتانی دیکە دەبێت، ڕەنگە کاریگەرییەکەی لەسەر وڵاتێک زیاتر بێت لە وڵاتێکی دیکە. بۆیە دەڵێم جوگرافیای عێراق لە ئەنجامی ئەو ململانێیەی نێوان ئەمریکا و ئێران، ئێران و ئیسرائیل، عەرەبی و ئیسرائیلی و ئیسلامی و ئیسرائیلی بێ کاریگەریی نابێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایانی ڕۆژهەڵات نامەی وەفاداری بۆ خامنەیی ڕەتدەکەنەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سۆزان 19 ساڵە خۆی بۆ خزمەتی ئاژەڵە کەمئەندامەکان تەرخان کردووە
- ڕاپۆرت
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا و ئێران لە نێوان بڕیاری جەنگ و دانوستانی نهێنیدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
4 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
9 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی ناکۆکیی نێوان شیعهکان کۆبوونەوەی پەرلەمان دوخرا
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرمی؛ سبەی شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەولێر دەکات
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق داوا لە کوردستان دەکات 25%ـی باجی گومرگی کەم بکاتەوە






