
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر- وێنە: سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
سەرۆک کۆماری فەرەنسا بۆ هەماهەنگی کاری ڕاوێژکارە فەرەنسییەکان و ئەرکەکانیان لە پشتیوانیکردنی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان، بەم نزیکانە سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەرەنسا لە بەغدا لە کۆبوونەوەی لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: ئارەزووی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسای بۆ سەردانیکردنی عێراق لە نزیکترین کاتدا نیشان دا، هەڵوێستی حکومەتی وڵاتەکەی دووپات کردەوە، بەمەبەستی کارکردن بۆ زیاتر پێشخستنی یاداشتەکانی لێکتێگەیشتنی نێوان پاریس و بەغدا و هەماهەنگیکردن لەبارەی پرسی ڕاوێژکارە فەرەنسییەکان و ئەرکیان لە پشتیوانیکردنی هێزە عێراقییەکان.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا زانیویەتی، ئیمانوێل ماکرۆن دوای سەردانەکەی بۆ عێراق، سەردانی هەولێر دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: محەممەد شیاع سوودانی لە کۆبوونەوەکە جەختی کردەوە لەسەر هەڵوێستی عێراق لە بوونی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و پێشکەوتنی توانای هێزە عێراقییەکان، هەروەها ڕایگەیاند، هەڕەشە و مەترسییەکانی داعش لەسەر ئاسایشی عێراق پاشەکشەیان کردووە، عێراق ئارەزووی ئەوە دەکات ئەو پەیوەندییەی ئێستا هەیە بگۆڕدرێت بۆ پەیوەندی دۆستانە لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ زەوییەکانی گەڕەکی پەنجا عەلی دەبنە کێشە لە کەرکووک
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکێکی بنەسڵاوە داوای خزمەتگوزاريی دەکەن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
چۆن کارەبای 24 کاتژمێری دابین دەکرێت؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بیژەن کامکار واز لە گۆرانیگوتن دەهێنێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 60 ساڵ سووریا ڕووفاتی ئیلی کۆهین ڕادەستی ئیسرائیل دەکاتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
ژیانی شاراوەی بەشار ئەسەد و بنەماڵەکەی لە مۆسکۆ ئاشکرا دەبێت
12 تشرینی یەکەم
لە گوندێکی سەیدسادق مەیموونێک هێرش دەکاتە سەر منداڵێک و برینداری دەکات
11 تشرینی یەکەم
گوندێكی سنووری ناحیهی دینارته به 'گوندی چاوسهوزهكان' ناسراوه
11 تشرینی یەکەم
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ زەوییەکانی گەڕەکی پەنجا عەلی دەبنە کێشە لە کەرکووک
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکێکی بنەسڵاوە داوای خزمەتگوزاريی دەکەن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
چۆن کارەبای 24 کاتژمێری دابین دەکرێت؟
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری سامانە سروشتییەکان چارەنووسی مووچە و ڕێککەوتننامەی نەوت ئاشکرا دەکات